پارتی‌و یەكێتی بڕیارياندا لەگەڵ حزبەكانی دیكە لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕیفراندۆم

پەرەگراف
پارتی‌و یەكێتی ئەمڕۆ لە ئاستی باڵادا كۆبوونەوەو بڕیاریاندا لەگەڵ لایەنەكانی دیكەلیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنن بۆ سەرپرشتیكردنو زەمینەسازیی پڕۆسەی ڕیفراندۆم.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی پارتی‌و یەكێتی
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بوونی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی)، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامدرا بۆ بڕیاردان و به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرابوو و لیژنه‌یان بۆ پێكهێنرابوو.
- له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێڕاق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێڕاق، خسته‌ڕوو. لهئهكامدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌ڕاوێژكردن له هه‌موو لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه عێڕاقییه‌كان سه‌باره‌ت به داخوازی و كێشه‌كانی نێوانمان، به‌تایبه‌تی له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوده‌نێ به‌ره‌و ریفراندۆم.
- له ته‌وه‌ری دووه‌مدا، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه تایبه‌ت به بابه‌تی ریفراندۆم راسپێردرابوو بۆ په‌یوه‌ندی و سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه و راو بۆچوونی لایه‌نه‌كانیان گه‌یانده كۆبوونه‌وه، دوای شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی كه له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌دا گه‌ڵاڵه ببوون، كۆبوونه‌وه بڕیاریدا هه‌نگاوی پێویست بنێ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و زه‌مینه‌سازی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
- له ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه راسپێردرابوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كونسووڵ و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تان له كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و هه‌وڵانه‌ی له ئارادایه بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم، خرایه به‌رباس و گفتوگۆی له باره‌وه‌كرا و به باش هه‌ڵسه‌نگێندرا كه به‌سوپاسه‌وه هه‌موویان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه ببوون.
- له‌ته‌وه‌ری چواره‌مدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا و ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان و به‌هاوبه‌شی خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو وزه و تواناكانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره و پاڵپشتی رێككاره یاسایی و هه‌نگاوه‌كانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان.
- له ته‌وه‌رێكی دیکەدا، كۆبوونه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان و هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكاران و ته‌واوی گه‌لی كوردستان كرد، كه له‌م پرۆسه گرینگ و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌دا هاوكار و پاڵپشت بن.
- - شایه‌نی باسه هه‌ر له‌م كۆبوونه‌یه‌دا هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگای كه ئاماده‌یانكردبوو پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌كۆتایشدا بڕیاردرا كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامبن.
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
11/4/2017