هەپەگە لەبارەی تەقینەوەكەی ئامەد: لەڕێی تونێلێكی 90 مەتریی 2 هەزارو 540 كیلۆ تەقەمەنی بەكارهێنراوە

15-04-2017 02:32
ئامادەكاریی گەریلا بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەكە.

 

پەرەگراف

 

هێزەكانی پاراستنی گەل وێنەو زانیاریی وردی لەبارەی تەقینەوەكەی ئامەد بڵاوكردەوەو دەڵێت، لەڕێی تونێلێكی 90 مەتریی چوونەتە ژێر بینای بنكەكەو بە زیاتر لە 2 هەزارو 500 كیلۆگرام تەقەمەنی تەقینەوەكەیان ئەنجامداوە.

 

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە تەقینەوەیەكی بەهێز بینای بنكەی پۆلیسی باغلاری لە ناوەندی شاری ئامەد كردە ئامانج‌و بەهۆیەوە بیناكە بەتەواوی خاپوور بوو، هەپەگە-باڵی سەربازیی پەكەكە- ئەنجامدانی تەقینەوەكەی گرتە ئەستۆو ئەمڕۆ زانیاری تەواوی لەبارەیەوە بڵاوكردەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هەپەگە دەڵێت "لە 11ی مانگ كاتژمێر 10:45 خولەك تیمێكی ئێمە لەدوای هەڵكەندنی تونێلێكی 90 مەتریی تەقەمەنیی خستەژێر بینای 5 نهۆمیی بنكەی پۆلیسی باغلاری ئامەد‌و تەقەمەنییەكانیان تەقاندەوە." ئەوەش خراوەتەڕوو كە "2 هەزارو 540 كیلۆ تەقەمەنی" بەكارهاتووە لە هێرشەكەداو تەقێندراوەتەوە.

 

وێنەی تونێلەكە كە هەپەگە بڵاویكردووەتەوە.

 

هەپەگە باسیلەوەشكردووە ئەو بینایە، پۆلیسی دژە تیرۆرو هەوڵگریی توركیاو پۆلیسی تایبەتی تێدایەو لەكاتی كاركردندا 15- بۆ 200 پۆلیس لەو بنكەیەدا كاردەكەن، بەهۆی تەقینەوكەشەوە"83 پۆلیس كوژراون‌و 110ی دیكەش برینداربوون."

 

 

وێنەی تونێلەكە كە هەپەگە بڵاویكردووەتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێرشەكە بە هەستیارییەكی زۆرەوە ئەنجامدراوە تا خەڵكی مەدەنی زیانیان بەرنەكەوێت، دەشڵێت"گروپەكەمان دوای چالاكییەكە بە سەلامەتی خۆی گەیاندووەتە بارەگاكانی خۆی." ئەوەش ڕەتدەكاتەوە كە تەقینەوەكە بەهۆی چاككردنەوەی تانكێك لە بنكەكە ڕوویدابێت، وەك بەرپرسانی توركیا ڕایانگەیاندبوو.

 

ئەو تەقەمەنییانەی لە تەقینەوەكەدا بەكارهێنراون.

 

هەپەگەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێرشەكە لەلایەن گروپی تۆڵەكردنەوەی شەهید باگەر و شەهید درێژ، بەیادی شەهیدانی ئامەدو دژی سیاسەتە زۆردارییەكانی توركیا ئەنجامدراوە.

 

بەرزبوونەوەی دوكەڵ لەشوێنی تەقینەوەكە.

 

بنكەكە لەدوای تەقینەوەكە.