وێنەو ڤیدیۆو زانیاریی ورد لەبارەی هێرشی داعش بۆسەر پەرلەمانی ئێران‌و مەزاری ئیمام خومەینی

07-06-2017 01:23
قەناس بەدەستانی هێزە ئێرانییەكان بەرامبەر بینای پەرلەمانی وڵاتەكەیان.

 

پەرەگراف

 

داعش لە تارانی پایتەختی ئێران هێرشی چەكداریی كردەسەر بینای پەرلەمانی ئەو وڵاتەو مەزاری ئیمام خومەینی، چەكدارێك لەناو پەرلەمان‌و 2 چەكداری دیكەش لە مەزارەكە خۆیان تەقاندەوە‌.

 

هێرشە چەكدارییەكان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە ئەنجامدران‌و بەپێی دواین ئامارەكان 12 كەس كوژراون‌و 42ی دیكە برینداربوون، لە ناویاندا پاسەوانانی پەرلەمانی ئێران‌و خەڵكی مەدەنی هەن، هیچ پەرلەمانتارێكی ئێران لەناو كوژراو و بریندارەكاندا نییە.

 

ئاژانسی ئەعماقی سەربە ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی ڕێكخراوەكەی لە هێرشەكان ڕاگەیاند، وتی"شەڕكەرانی دەوڵەتی ئیسلامی هێرشیانكردەسەر مەزاری خومەینی‌و بینای پەرلەمانی ئێران لە ناوەڕاستی تاران" داعش ڤیدیۆیەكی هێرشەكەی ناو پەرلەمانی بڵاوكردوەتەوە.

  

 ڤیدیۆكەی داعش.

 

هێرشە چەكدارییەكان بۆسەر پەرلەمانی ئێران‌و مەزاری ئیمام خومەینی لە یەك كاتدا ئەنجامدران، 4 چەكدار دوای ئەوەی چوونەتەناو پەرلەمان دەستڕێژی گوللەیان كردوەو چەكدارێكیان خۆی تەقاندوەتەوە، دواتر ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان‌و چەكداراندا ڕوویداوەو 3 چەكدارەكەی دیكەیان كوژراون.

 

هاوكات ئەو گروپەی دیكەش كە هێرشیانكردەسەر مەزاری ئیمام خومەینی 2 چەكدار بوون، یەكێكیان خۆی تەقاندەوەو ئەوەی دیكەشیان كوژرا، هاوكات كەسێك گیانی لەدەستداوەو چەند كەسێكی دیكەش لە مەزارەكە برینداربوون.

 

 

ڕوبەڕوبوونەوە لە بینای پەرلەمانی ئێران.

 

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ئەوەی ئاشكراكرد كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند گروپێكی تیرۆریستی چوونەتە ناو شاری تاران، "یەكێك لەو گرووپانە پێش ئەنجامدانی چالاكییەكەیان دەستگیركراوە" ئەو چەكدارانەشی هێرشانكردەسەر بینای پەرلەمان بە یەكێكی دیكە لەو گروپانە ناوبرد.

 

 لاشەی چەكدارێكی داعش لەناو بینای پەرلەمانی ئێران.

 

 بەردەم بینای پەرلەمانی ئێران.

 

لاشەی یەكێك لە چەكدارانی داعش.

 

 ساتی هێرشەكە لە مەزاری ئیمام خومەینی.

 

پەرلەمانی ئێران.