پەرەگراف- سوركێو محەمەد
یەكێتی‌و پارتی ڕێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان بە دەستەی سەرۆكایەتی ئێستایەوەو گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆ حكومەت.
بەوتەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بۆ پەرەگراف، بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان بە دەستەی سەرۆكایەتی ئێستایەوەو گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆسەر كارەكانیان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتیدا دراوە.
"بڕیارەكە بە فەرمی بە مامۆستا سەلاحەدین ڕاگەیەندراوە"نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وای وت، ئەوەشی خستەڕوو ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانی كۆبوونەوەیەكی سەلاحەدین بەهادین لەگەڵ خەڵكی ناوچەكانی ئەڵڵایو بازیان ئەو بڕیارەی بە خەڵكەكە ڕاگەیاندووە كە "لە داهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێت."
نوسینگەكەی سەلاحەدین بەهادین، زانیاری دیكەی نەبوو لە بارەی وردەكاری ڕێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی‌و پارتی.
هاوكات یەكێتی نیشتمانی لە بارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی‌و پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، زانیاری زیاتر ئاشكراكرد‌و ڕایگەیاند"سەرەنجام دوای گفتوگۆیەكی بەرپرسانە لەسەر پرسە سەرەكییەكانی نیشتمانی و كوردایەتی كۆمەڵێك بۆچوونی هاوبەشی مێژوویی ساغكرانەوە، هەرە گرنگیان كاراكردنەوەی پەرلەمان و كردنەوەی پەرلەمانیشە بە دەستەی سەرۆكایەتی فەرمی پەرلەمانەوە."
یەكێتی دەشڵێت"ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە باشە هەنگاوی باشتری بەدواوەبێ و هەموو پێكەوە لەناو هۆڵی شەرعی پەرلەمان وەك باڵاترین مەرجەعی یاسادانان دوور لە گۆشەگیری حزبایەتی ئەركە سیاسی و یاسایی و دیموكراتییەكانمان راپەڕێنین، هاوكات حكومەتیش یەكبگرێتەوە بە ئومێدی ئەوەی هەموومان پێكەوە كێشەی تەنگ پێهەڵچنراوی گوزەرانی خەڵك چارەسەر بكەین و زەمینەیەكی رەخساو بۆ ریفراندۆمێكی كۆدەنگی نیشتمانی كە پەرلەمان پەسەندی بكات و بەهەموو لایەك جێبەجێی بكەین."
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەرەگراف پەیوەندیكرد بە چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.
بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە، لەكۆبوونەوەیەكی نێوان مەسعود بارزانی‌و حزبە سیاسییەكان، 7ی ئەم مانگە بڕیاردرا لە 25-9دا ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان‌و ناوچە كوردستانییەكانی درەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجامبدرێت، هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی بایكۆتی ئەو كۆبوونەوەیەیان كرد‌و ڕەخنەیان لەو بڕیارەگرتو ئەو پرسەیان بەكاری پەرلەمان دانا، ئامادەش نەبوون نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیتەی ڕیفراندۆم دیاری بكەن.
دوای دیاریكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم، بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ڕایگەیاند، نابێت ڕاپرسیو ڕاگەیاندنی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی حزبی‌و خۆدزینەوە لە چاكسازی بەكاربهێنرێت، وتیشی"ئەو پڕۆسەیەی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هاوئاوازەكانی دەستیان پێكردووە پڕۆسەیەكی حیزبی‌و نایاساییە."
بۆچوونەكان لەبارەی پەیوەندیی نێوان ئەنجامدانی ڕیفراندۆم‌و كاراكردنەوەی پەرلەمان لەكاتێكدایە، پارتی دیموكراتی كوردستان چەندجارێك تەئكیدی لەوەكردووەتەوە بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمانیش دەتوانن ڕیفراندۆم ئەنجامبدەن‌و ئەو پرسە بۆهیچ كێشەیەك پەك ناخەن.
قوڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان گۆڕان‌و پارتی پەكخستنی پەرلەمانی كوردستانی لێكەوتەوە لەمانگی 10ی ساڵی 2015 بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی پارتی‌و تائێستاش ئەو پەكخستنە بەردەوامەو ڕێگە نادرێت سەرۆكی پەرلەمان كە لە پشكی گۆڕانە بگەڕێتەوەسەر كارەكەی لە هەولێر، لەو كاتەشەوە بەردەوام پارتی تەئكیدی لەوە كردوەتەوە ڕازی نابێت بە دەستەی سەرۆكایەتی ئێستایەوە پەرلەمان كارا بكرێتەوەو گەڕانەوەی یوسف محەمەدی بە هێڵی سوور داناوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی یەكێتی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان
له‌میانی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و داكۆكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ كاریگه‌ری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ چۆنیه‌تی گرنگی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ 13/6/2017 له شاری هه‌ولێر وه‌فدی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیران بارزانی دوور له چاوی كامێرا كۆبوونه‌وه‌و بیروبۆچوون و بنچینه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان گه‌ڵاڵه‌كرد، سه‌ره‌نجام دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسانه له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی نیشتمانی و كوردایه‌تی كۆمه‌ڵێك بۆچوونی هاوبه‌شی مێژوویی ساغكرانه‌وه، هه‌ره گرنگیان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیشه به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمی په‌رله‌مانه‌وه.
ئێمه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناڵێین مژده‌بێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركی یاسایی و سیاسی و دیموكراسی خۆمان توانیبێتمان له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان و كۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی توانیومانه بڕیار و په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گونجاوی دوور له هه‌ڵچوون و داچوون و موزایه‌ده‌ی سیاسی ئارام ئارام بگه‌یه‌نین و بیگه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
ئومێده‌وارین ئه‌م هه‌نگاوه باشه هه‌نگاوی باشتری به‌دواوه‌بێ و هه‌موو پێكه‌وه له‌ناو هۆڵی شه‌رعی په‌رله‌مان وه‌ك باڵاترین مه‌رجه‌عی یاسادانان دوور له گۆشه‌گیری حزبایه‌تی ئه‌ركه سیساسی و یاسایی و دیموكراتییه‌كانمان راپه‌ڕێنین، هاوكات حكومه‌تیش یه‌كبگرێته‌وه به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه كێشه‌ی ته‌نگ پێههڵچنراوی گوزه‌رانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ین و زه‌مینه‌یه‌كی ره‌خساو بۆ ریفراندۆمێكی كۆده‌نگی نیشتمانی كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات و به‌هه‌موو لایه‌ك جێبه‌جێی بكه‌ین.
به شایه‌نی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌م بڕیاره گشتییانه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو لایه‌كمانه، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه ناوچه‌كه به قۆناغێكی سیاسیا تێده‌په‌ڕێ، كه ئه‌گه‌ر و نیگه‌رانی سیاسی ئیقلیمی جۆراوجۆری تیایه، به تایبه‌تی دوای شه‌ڕی داعش.