نێچیرڤان بارزانی: خۆپیشاندان نابێت هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت بكات
![](https://peregraf.com/upload/political/2019/10/934x500_nechirwanEbarzani.jpg)
پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەڵێت "بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندووتیژییەكانی ئەم چەند ڕۆژەی بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق دەڕوانین و خۆپیشاندان نابێت هەڕەشە لە ئاسایشی گشتی و تێكدان و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت بكات".
پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی كە بە ئاراستەی پاڵپشتییە لە كابینە حكوومییەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، تێیدا هاتووە "كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراق لەدایكبووی ڕۆژ نین، بەڵكوو زادەی ڕەفتار و سیاسەتە هەڵەكانی دەیان ساڵی ڕابردووی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقن و هیچ حكوومەتێك ناتوانێت لە شەو و ڕۆژێكدا چارەسەریان بكات".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات "عێراق لە دۆخێكی هەستیاردایە كە پێویستی بە ئارامی و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەیە".
هەروەها هۆشداری دەدات كە "ئاڵۆزی و تێكدانی ئاسایش و دەرچوونی ڕووداوەكان لە كۆنترۆڵ، دۆخەكە خراپتر و دژوارتر دەكات، هیچ شتێك چارەسەر ناكات و هەموو گەلانی عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن".
ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەڕێوە دەچێت. بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق، "31 كەس كوژراون و 1188 كەسی دیكەش بریندار بوون".
خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری، هەلی كار، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازیی سیاسی و ئابووری دەكەن.
شەوی ڕبردوویش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ڕاستەوخۆ لە بەغدای پایتەختەوە وتارێكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان پێشكەش كرد و بەڵێنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ڕەخساندنی هەلی كار و خزمەتگوزاریی دا، كە سێ داواكاریی سەرەكیی خۆپیشاندەرانن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرەتای وتارەكەی بەوە دەست پێ كرد كە عێراق لەبەردەم بژارەی "دەوڵەت و نەمانی دەوڵەتدایە"، لەو ڕووەشەوە وتی "ئێمە دەمانەوێت دەوڵەتێك بونیاد بنێین كە گرەنتیی ژیانێكی ئازاد و شەرەفمەندانە بكات".
سەبارەت بە چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كە لە داواكارییە سەرەكییەكانی خۆپیشاندەرانن، عادل عەبدولمەهدی وتی "چاكسازیی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتیمان دەست پێ كردووە و لەسەری بەردەوام دەبین".
وەكو وەڵام بۆ بەشێك لە داواكاریی خۆپیشاندەران، عادل عەبدولمەهدی وتی "مووچە بۆ ئەو كەسانە دەبڕدرێتەوە كە هیچ داهات و سەرچاوەیەكی بژێوییان نییە".
سەبارەت بە كوژراوانی خۆپیشاندانەكان، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند كە بە "شەهید" لە قەڵەم دەدرێن.
جەختیشی لەوە كردەوە كە داواكاریی خۆپیشاندەران بۆ شەڕی دژی گەندەڵی هەلی كار و خزمەتگوزاری، داواكاریی ڕەوان و ڕێز لە داواكارییەكانیان دەگرن.
بەڵام هاوكات وتی "هەندێك كەس دەیانەوێت سوودی خراپ لە خۆپیشاندانەكان وەربگرن و بە سیاسی بكەن و بە لاڕێیدا ببەن". لەو ڕووەشەوە عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند "ڕێوشوێنی توند دەگرینە بەر".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی
بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەڕوانین. خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیانە، مافێکی دەستووریی پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژی و پێکدادان و نانەوەی پشێوی و دهرچوون له یاسا بگۆڕێت و ههڕهشه له ئاسایشی گشتی و تێكدان و ههڵوهشاندنهوهی دامهزراوهكانی دهوڵهت بكات.
كێشه كهڵهكهبووهكانی عێراق لهدایكبووی ڕۆژ نین، بهڵكوو زادهی ڕهفتار و سیاسهته ههڵهكانی دهیان ساڵی ڕابردووی حكوومهته یهك لهدوای یهكهكانی عێراقن و هیچ حكوومهتێك ناتوانێت له شهو و ڕۆژێكدا چارهسهریان بكات. بهدیهێنانی خواست و داواكانی گهل، هاوكاری و پشتگیریی ههموو هێز و لایهنهكانی دهوێت. پاراستنی ئاسایش و سهقامگیری و ئێستا و داهاتووی وڵات، ئهرك و بهرپرسیاریهتیی ههمووانه و وریایی و داناییی ههمووانی پێویسته.
عێراق لە دۆخێکی ههستیاردایە کە پێویستی بە ئارامی و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەیە، ئاڵۆزی و تێکدانی ئاسایش و دهرچوونی ڕووداوهكان له كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانی عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و بهرژوهندیی باڵای وڵات ڕهچاو بكهن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
4/10/2019