
پەرەگراف
سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە داوای ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی تورکیا دەکات و داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات پشتیوانیی عێراق بکەن بۆپاراستنی سەروەریی خاکەکەی.
ئەو داوایەی بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ لە میانی پێشوازیکردنی بووە لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح جەختیکردووەتەوە لە پێویستی راگرتنی پێشلکارییە سەربازییەکانیتورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، کە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ئاسایشی ناوچەکەیە، ھەروەھا ستایشی هەڵوێستی وڵاتانی دۆست وکۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی کردووە لە پشتیوانی عێراق بەرامبەر پێشلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا.
لای خۆیانەوە باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی عێراق دووپاتکردەوە لە بارەی پارێزگاریکردن لە سەروەری وخاکەکەی بەرامبەر بە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی.
ئەوە لەکاتێکدایە شەڕی سەختی نێوان تورکیاو پەکەکە لە حەفتانین لە پارێزگای دھۆک بەردەوامەو ھەپەگە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند ھێرشێکدا ١٤ سەربازی تورکیایان "بە سزا گەیاندووە".
توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە هێرشی ئاسمانیو زەمینی بۆ سەر پەكەكە لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەو شەڕیسەخت تائێستاش بەردەوامە، سەرباری هۆشدارییەكانی عێراقو دووجار بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، بەڵام توركیا بنكەیسەربازیی نوێی لە هەرێم داناو هێزی زیاتری وشكانی هێنا.
ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەلایەن توركیاوە كراونەتە ئامانجو بۆردومان كراون، ناوەڕاستی مانگی 4ی ئەمساڵیشتوركیا لە زینی وەرتێ بارەگایەكی پەكەكەی كردە ئامانجو سێ گەریلا شەهید بوون، هەمانكات بۆردومانی كەمپی مەخموری كردو سێ ژنیدانیشتووی كەمپەكەی شەهید كرد.
لەو هێرشو سنوربەزاندنانی توركیا ئەنجامیان دەدات، هەرێمی كوردستان هەڵوێستی ڕوونی نییە دژی توركیاو بەرپرسانی هەرێم هەركاتباسی هێرشەكانی توركیا دەكەن سەرەتا دەڵێن، پێویستە پەكەكە لە خاكی هەرێم بچێتە دەرەوەو گۆڕەپانی شەڕ بەتەواوەتی بگوازێتەوە بۆباكوری كوردستان.
توركیا لە 1995وە بنكەی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان دامەزراندووەو ساڵی 2017 ژمارەی بنكەكانی زیادكردو ساڵی دواتریش هێزێكیزۆری زەمینیی هێنایە ناو خاكی هەرێم کە لە ناوچەكانی بادینانن لە پارێزگای دهۆك، بەپێی ئامارەکان ٢٦ بنکەی و سەدان سەربازیتورکیا لە خاکی ھەرێمدان.
توركیا بە پاساوی شەڕ دژی پەكەكە خاكی هەرێمی كوردستانی بەزاندووە، ئەو وڵاتە چەكو پێداویستی سەربازیی هێناوەتە خاكی هەرێم. ئەو ناوچانەی توركیا ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجامدەدات شاخاوییو سەختن، ئۆپەراسیۆنەكان بە پاڵپشتی دەزگای هەواڵگرییو هێزی ئاسمانیتوركیایە.