پەرەگراف- كەركوك ناو
به‌كارهێنه‌رانی زمانی سریانی كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه عه‌ره‌بی بۆته زمانی سه‌ره‌كی لای زۆربه‌ی سریانییه‌كان، ئه‌وه‌ش وایكردووه له زمانی دایكدا شاره‌زا نه‌بن یان توانای خوێندنه‌وه و نوسینیان نه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سریانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چه‌ندین خولی راهێنان ده‌كاته‌وه تا كریستیانه‌كان بتوانن به زمانی سریانی بخوێننه‌وه و بنوسن، جگه له كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری تایبه‌ت به‌و زمانه.
هه‌نگاونان به‌ره‌و فێربونی سریانی
"نه‌مده‌توانی به زمانی سریانی بخوێنمه‌وه و بنوسم، به‌ڵام له ناوه‌ندێكی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ئه‌و زمانه‌دا خوێندم، توانیم هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ته‌واوكاری به پله‌ی نایاب ته‌واو بكه‌م" تهزیزیه شۆرجی، هاوڵاتی كریستیان وای وت.
ئه‌و ژنه له‌رێی دڵخۆشی خۆی بۆ فێربونی زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌ربڕی و داواشیكرد، پاڵپشتی پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری زمانی سریانی له ناوچه‌كه‌یدا بكرێت.
شۆرجی خه‌ڵكی قه‌ره‌قوش-ی قه‌زای حه‌مدانییه له باكوری پارێزگای نه‌ینه‌وا كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی سریانین.
رژێمی پێشوتری عیراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن (1979-2003) به‌كارهێنانی زمانی سریانی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا تا روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد، ته‌نیا له مه‌راسیمه ئایینییه‌كانی كڵێساكانی سریانی له به‌سره، به‌غداد، كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا به‌كارده‌هێنرا، ئه‌وه‌ش هۆكار بوو بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و زمانه.
به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان، كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا حوكمی ئۆتۆنۆمی هه‌بوو، فێربون به زمانی سریانی نه‌وه‌ستا و له هه‌ندێك خوێندنگه‌ی ناحیه‌كانی سه‌رسه‌نگ و نه‌هله‌ی پارێزگای دهۆكیش زمانی سه‌ره‌كی بوو.
نه‌ینه‌وا/ 17ی تشرینی دوه‌می 2019/ پۆلێكی ناوه‌ندی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری زمانی سریانی. فۆتۆ: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سریانی
زۆرینه‌ی سریانی ئه‌رسۆدۆكس و كاسۆلیك ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی موسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا (قه‌ره‌قوش)، به‌شێكشیان له ناوچه‌كانی به‌غداد، كه‌ركوك، به‌سره، شنگال، هه‌ولێر و عه‌مماره نیشته‌جێن.
سریانی عیراق به درێژایی چه‌ندین ساڵ روبه‌ڕوی پێشێلكاری جۆراجۆر بونه‌ته‌وه و له بارودۆخێكی ناهه‌مواردا بون بۆیه به‌شێكی زۆریان به تایبه‌ت له‌دوای روداوه‌كانی 2003ـه‌وه كۆچیان كردووه.
سریانهكانی باشوری عیراق و به‌غداد و موسڵ جگه له‌وه‌ی توشی پرۆسه‌ی راگواستن بون، ژماره‌یان رۆژ به‌رۆژ له كه‌مبونه‌وه‌دا بووه تا داعش ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌ینه‌وادا گرت، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 60 هه‌زار سریانی به ناچاری عیراقیان به‌جێهێشت، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی كڵێسای سریانی.
ژماره‌ی كریستیانی سریانی له عیراق به‌پێی ئاماره‌كانی كڵێسا ده‌گاته ده‌وروبه‌ری 100 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌وان كۆچیان كردووه و هێشتا به‌شێكیان له ئوردن، لوبنان و توركیا چاوه‌ڕێی ته‌واوبونی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن تا بتوانن وه‌ك په‌نابه‌ر بگه‌نه وڵاتێكی دیكه.
خوله‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری
له ساڵی 2015دا، ناوه‌ندی مار یه‌عقوب بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له ناحیه‌ی عینكاوه له خۆرئاوای شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و زنجیره‌یه‌ك خولی فێركاری بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری ئه‌و زمانه ده‌كه‌نه‌وه، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن داعش و ئاواره‌بونی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه.
"له كاتی ئاواره‌ییدا ئه‌و ناوه‌نده‌مان دامه‌زراند، بارودۆخی ئاواره‌كان زۆر قورس و ناله‌بار بوو، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌شه فێری زمانی سریانی بون و سه‌ركه‌وتنی باشیان به‌ده‌ستهێنا" عیسام یاكۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه واده‌ڵێت.
ژماره‌ی خوێندكارانی یه‌كه‌م ساڵی ناوه‌ندی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری زمانی سریانی ده‌گاته ده‌وروبه‌ری 167 خوێندكار، كه 107_یان توانییان له ماوه‌ی خولێكی نۆ مانگی‌دا قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ته‌واو بكه‌ن.
نه‌ینه‌وا/ 17ی تشرینی دوه‌می 2019/ پێدانی بڕوانامه‌ی ته‌واوكردنی زمانی سریانی له ناوه‌ندێكی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری. فۆتۆ: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سریانی
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا له ده‌ستی داعش و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له كۆتاییه‌كانی 2017دا، ناوه‌نده‌كه جارێكی‌تر خوله‌كانی فێركاری له قه‌زای حه‌مدانییه كرده‌وه و توانییان له شاری قه‌ره‌قوش سێ خولی تایبه‌ت به زمانی سریانی به‌ڕێبكه‌ن.
یاكۆ ده‌ڵێت "ناوه‌نده‌كه هه‌موو ساڵێك پێشوازی له خوێندكار و فێرخوازان ده‌كات، هه‌وڵی ته‌واویش ده‌دات له پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی فێربونی زمانی سریانی و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریدا".
ناوه‌ندی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، پلانی هه‌یه جگه له خولی فێربونی زمان، خوله‌كانی شیعر و هونه‌ر و رۆشنبیری سریانی بكاته‌وه.
بههنا سونی، پیاوی ئایینی كریستیانی ده‌ڵێت "په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی فێربونی زمانی سریانی و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری به‌و زمانه به‌ڵگه‌ی هه‌بون و مانه‌وه‌ی مه‌سیحی و سریانییه له ناوچه ره‌سه‌كانی خۆیان و له مێژودا".
تهزیزیه شۆرجی، هاوڵاتی كریستیانی قه‌ره‌قوش، داوا ده‌كات به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی فێركاری زمانی سریانی بدرێت و هانی سریانییه‌كانیش ده‌دات قسه‌ی پێبكه‌ن چونكه "زمانی باوباپیرانیانه".