پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستان؛ لە کوێ ڕوویدا و کێ بەرپرسیار بوو؟

11-02-2024 10:34

پەرەگراف

پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری کێشەیەکی بەردەوامە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بەپێی دواین ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ ماف و داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە تێکڕا هەفتانە نزیکەی پێنج پێشێلکاری ڕوویانداوە.

خۆی لە خۆیدا ئەمە کێشەیەکی سیاسییە. پێشێلکارییەکان دیاردەیەکی سروشتی و دەرئەنجامی کەمیی مەشق و ڕاهێنان نین بۆ هێزە ئەمنییەکان. بەڵکوو لەلایەن لایەنە سیاسییە زلهێزەکان و سیاسەتمەدارەکانەوە ئاراستە دەکرێن بە هیوای ئەوەی کە ڕێگری لە ڕووماڵکردنی ڕووداوە هەواڵییەکان بکەن. توندوتیژی و ڕێگری و سەرکوتکردن دژە دیموکراسییە و سەروەری یاسا تێکدەدەن. پێچەوانەی بەرژەوەندی گشتین.

پەرەگراف شیکارییەکی بۆ ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆی ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامداوە تا بە قوڵی شیکردنەوەی بۆ بکات و ڕەوتە تایبەتەکان دەستنیشان بکات. ئەم لێکۆڵینەوەیە سەرنج دەخاتە سەر ئەو شوێنانەی کە پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەوانی تێدا ڕوویداوە، کێ ئەنجامی داوە، دژی کام دەزگا و چ پارتێک دەستێوەردان و دەرکەوتنی هەبووە لە ڕووداوەکان.

دەرکەوت کە:

* پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە بەرزی ماوەتەوە، سەرەڕای کەمبوونەوەی گشتی لە ساڵی ٢٠٢٢.

* لە کاتێکدا کۆی ژمارەی سەرپێچیەکان بە ڕێژەی ٤٢.٢% کەمیکردووە، کۆی ئەو ڕووداوانەی کە سەرپێچییەک ڕوویداوە تەنها بە ڕێژەی ٢٠.٤% کەمیکردووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە فرێکوێنسیی ڕوودانی پێشێلکارییەکان تەنها کەمێک دابەزیوە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.

* لە پارێزگای هەولێر ڕوداوەکان زیادی کردووە، سەرەڕای دابەزینی ڕووداوەکان بە گشتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان. ئەوناوچانەی کە لە ژێر حکومڕانی پارتی دان، لە ٪٥٠ی سەرجەم ڕووداوەکانی پێکهێناوە. ڕووداوەکان لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی کەمبوونەتەوە.

* هێزە ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٦١٪ی هەموو ڕووداوەکان بەرپرسیار بوون. ئەوانەی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون، دووەم خراپترین سەرپێچیکار بوون.

* ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نالیا NRT وەک ئامانجدارترین دەزگای ڕاگەیاندن مایەوە.

* دەزگاکانی سەر بە پارتی و یەکێتی کەمبوونەوەی ڕووداوەکانیان بەخۆیانەوە بینی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسەکانیان.

ئەم شیکارییە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر بابەتێکی هاوشێوە کراوە کە لەسەر هەمان شێوە بۆ پێشێلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کرا کە لەلایەن نسارڕیکۆردەوە بڵاوکرایەوە بە هاوکاری پەرەگراف. هەردوو بابەتەکە ڕاپۆرتەکانی سەنتەری میترۆ وەک بنەمایەک بۆ دروستکردنی کۆمەڵە داتایەک و هەمان شیکاری میتۆدۆلۆژی بەکاردەهێنن. ئەمەش ڕێگە دەدات بە بەراوردکردنی داتاکان بۆ دەستنیشانکردنی ڕەوتەکان.

ڕووداوەکان لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان

لە ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆدا 249 سەرپێچی لە ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر 274 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن خراونەتەڕوو، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 431 پێشێلکاری بەرامبەر 301 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە، ئەمەش 42.2% کەمبوونەوەی کۆی گشتی سەرپێچییەکانی پێکهێناوە.

وەک هەموو ڕاپۆرتێکی ساڵانەی سەنتەری میترۆ، بە دڵنیایەوە لە لێکۆڵینەوەکەیا داتاکان بە کەمتر حساب کراون، بەو پێیەی هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان هەڵدەبژێرن ڕووداوەکان ڕاپۆرت ناکەن بۆ ڕێکخراوی چاودێری. تەنانەت بە حسابنەکردنی تەواوی ڕووداوەکان، ژمارەی تەواوەتی لە پێشێلکارییەکان هێشتا لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆر بەرز بووە: نزیکەی ٥ پێشێلکاری کە (٤.۸) دەکات بە تێکڕا پێشێلکاری لە هەفتەیەکدا هەبووە.

لە ژمێریاری کۆتایدا، سەنتەری میترۆ ژمارەی گشتی سەرپێچیەکان دەژمێرێت، نەک ڕووداوە تایبەتەکان. کەواتە، ئەگەر سێ ڕۆژنامەنووس لە دەزگایەکەوە لە یەک ڕووداودا دەستبەسەر بکرێن، ئەمە وەک سێ سەرپێچی ئەژمار دەکرێت.

لە کاتێکدا ئەم ڕێبازە کاریگەرییە گشتییەکانی پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری دەگرێتەوە، ژماردن و شیکردنەوەی ژمارەی ڕووداوەکان کاری باشتر دەکات لە نیشاندانی فرێکوێنسیی و شوێن و ئەو حیزبانەی کە بەشدارن لە سنووردارکردنی کاری میدیادا.

سەنتەری میترۆ بە شێوەی ڕیزبەندی خاڵی هەموو ئەو ڕووداوانە دەخاتە ڕوو کە لە ڕاپۆرتەکەدا باسکراون و لە سەرژمێری ڕاپۆرتەکەدا حساب ئەکرێن، ئەمەش وا دەکات بتوانرێت ڕووداوەکان بژمێردرێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەنتەری میترۆ ١٠٩ ڕووداوی جیاوازی دەستنیشانکردووە کە لانیکەم یەک پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕوویداوە. ئەمەش کەمترە لە ١٣٧ ڕووداوی ساڵی ٢٠٢٢ و بە ڕێژەی ٢٠.٤% کەمبووەتەوە.

 

لە کوێ ڕووداوەکان ڕوودەدەن؟

سەنتەری میترۆ لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٤ ڕووداوی ئازادی ڕۆژنامەگەریی لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرد، واتە بە تەواوی نیوەی کۆی گشتی و بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە هەموو پارێزگایەک. لە ڕاستیدا ئەمە زیادبوون بووە لە چاو ئەو 43 ڕووداوەی لە ساڵی 2022 لە هەولێر ڕوویداوە.

حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئیدارەی ئیدارەی پارێزگای هەولێر دەکات، بەڵام شاری هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بەو هۆیەشەوە یەکێتی لەوێ ئامادەیی هەیە. لە سێ بۆنەدا ڕێگری لە پەیامنێرانی بوار نیوز کرا کە ڕووماڵی کۆبوونەوەکان بکەن لە نووسینگەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شارەکە. جگە لەوەش دوو ڕووداو لە کۆیە ڕوویداوە کە لە پارێزگای هەولێرە بەڵام لەلایەن یەکێتییەوە کۆنترۆڵکراوە. تەنانەت بە حساب کردنی ئەم ڕووداوانەشەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە ژمارەی ڕووداوەکان کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر زیادی کردووە.

 

 

 

تاکە شوێنی دیکە کە زیادبوونی تۆمار کرد هەڵەبجە بوو کە بچووکترین پارێزگاری هەرێمی کوردستان بوو. بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی لە سێ (3) ڕووداوەوە لە ساڵی 2022 بۆ شەش (6) ڕووداو لە ساڵی 2023. لەلایەن یەکێتییەوە کۆنترۆڵکراوە.

هەریەکە لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی کەمبوونەوەی ژمارەی ڕووداوەکانیان بەخۆوە بینی. لە دهۆک کە بەشێکە لە زۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ٢٧ ڕووداو هەبووە. ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ کە ٤٢ ڕووداو هەبووە بە ڕێژەی ٣٦% کەمبوونەوەی هەبووە.

لە سلێمانی ڕێژەی ڕووداوەکان بە ڕێژەی 51% کەمیکردووە: لە ساڵی 2023دا 21 ڕووداو بوون، لە چاو ساڵی ڕابردوودا 43 ڕووداو بوون. بەشێکی زۆری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2022 لە مانگی ئابدا ڕوویداوە، کاتێک هێزە ئەمنییەکانی سەر بە یەکێتی ڕۆژنامەنووسانیان دەستگیرکردووە کە ڕووماڵی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان دەکرد کە لەلایەن بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕێکخرابوو، لە ئەنجامدا 13 ڕووداوی لێکەوتەوە.

لە ماوەی نیوەی دووەمی ساڵی 2023دا، دەیان ناڕەزایەتی لە زۆنی یەکێتی لەلایەن مامۆستایانی ناڕازییەوە مانگرتن ڕوویدا. بەپێچەوانەی ساڵی پێشوو، هێزە ئەمنییەکان ڕێبازی دەستگیر کردنیان گرتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان. لە ئەنجامدا تەنها یەک پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری هەبوو کە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانەوە هەبوو، کاتێک هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی ڕێگرییان لە تیمێکی ڕاپۆرتکردنی کەناڵی KNN کرد کە لە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەدا ڕووماڵی خۆپیشاندانێک بکەن.

وەک ئاگادارکردنەوەیەک، ژمارەی ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە بەرپرسانی حکومەتی یەکێتی یان بەرپرسانی حیزبەکە لە (٢)ەوە بۆ نۆ (٩) زیادی کردووە. ئەمەش دەرئەنجامی ڕووداوی زیاتر بوو کە ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسان کرا لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی نووسینگەکانی حزبی یەکێتی، لەنێویاندا مەکتەب سیاسی یەکێتی لە هەولێر.

بە گشتی لە ساڵی 2023دا 72%ی کۆی گشتی ڕووداوەکان لە ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان و 28% لە زۆنی یەکێتی و 1% لە کەرکوک کە دەکەوێتە عێراقی فیدراڵی ڕوویداوە. ساڵی پێشووش لە ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 63% و لە ناوچەکانی یەکێتی 35% و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان 1% بووە.

 

 

کێ بەرپرسیار بوو؟

هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین ڕووداویان لە ئەستۆ گرتووە و بە کۆی گشتی ٥٨ ڕووداو بووە. نۆ (٩) ڕووداوی دیکەش بەرپرسانی حیزبی پارتی یان بەرپرسانی حکوومەتی سەر بە حیزبی پارتی بوون. لە ئەنجامدا بریکارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ٦١%ی کۆی ئەو ڕووداوانەیان ئەنجامدا کە سەنتەری میترۆ دەستنیشانیان کردبوو.

بە گشتی بریکارەکانی یەکێتی بەرپرسیار بوون لە 27%ی ڕووداوەکان، لەنێویاندا 20 ڕووداو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و نۆ (9) ڕووداویش لەلایەن بەرپرسانی حزبی یان حکومی یەکێتییەوە.

هاوسەنگییەکە لەلایەن هاوڵاتی ئەنجامدرا بوو (٧ ڕووداو)، گروپە غەیرە هەرێمی کوردستانییەکان (٢)، کەسانی نەناسراو (٢)، یان لایەنە سیاسییە کوردییەکانی دیکە (٢) ئەنجامدرا — بزووتنەوەی نەوەی نوێ و پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان هەریەکەیان  بەرپرسیارە بوون لە یەک ڕووداو.

بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی و چین و توێژەکانی دیکە هەموویان دابەزینی ژمارە ڕووداوەکانیان بەخۆیەوە بینی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کەمبوونەوەی ڕێژەی ڕووداوەکانە بە گشتی. بەڵام پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی گشتی لە ٥٣% بۆ ٦١% بە گشتی بەرزبووەتەوە.

 

کێ کرایە ئامانج؟

هاوشێوەی ساڵی پێشوو، ڕۆژنامەنووسانی سەر بە ئێن ئاڕ تی زۆرترین ڕووداویان بەرکەوتووە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا سی و شەش (٣٦) ڕووداو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئێن ئاڕ تیەوە هەبووە، کە تەنها سێ (٣) ڕووداو لە ساڵی ٢٠٢٢ کەمیکردووە، کەناڵەکە سەر بە بزووتنەوەی نەوەی نوێیە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستانە. ڕۆژنامەنووسانی شاری سپێدا دووهەمین زۆرترین پێشێلکارییان بەخۆوە بینیوە بە دە (10). پەیوەندی بە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە هەیە کە گرووپێکی دیکەی ئۆپۆزسیۆنە.

لەبەرامبەردا ئەو ڕووداوانەی کە دەزگاکانی سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکان دەکەنە ئامانج، لە نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی گشتی ساڵی 2022 دابەزیوە بۆ تەنها 18% لە ساڵی 2023. جێگای سەرنجە سەنتەری میترۆ هیچ ڕووداوێکی تۆمار نەکردووە کە ڕاستەوخۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو یان کوردستان 24ی کردۆتە ئامانج، کە هەردووکیان پشتیوانییان لێدەکرێت لەلایەن سەرکردە باڵاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. ژمارەی ئەو ڕووداوانەی کە زیاتر لە سێ دەزگای ڕاگەیاندن تێیدا بەشداربوون لە ساڵی ڕابردوودا کەمێک بەرزبووەتەوە.

 

ئەنجام

جیهان ئاگاداری پێشێلکارییەکانە کە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. بەڕاستی ئازادی ڕادەربڕین بووەتە بوارێکی سەرەکی گرژی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە دەرەکییەکانیدا.

لە پۆستێکی 1ی شوباتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “نیگەرانین لە پاشەکشەی ئەم دواییەی ئازادی ڕۆژنامەگەری”.

حکومەتی هەرێم لەڕادەبەدەر هەستیارە بەرامبەر بەم ڕەخنەیە. ئەم پۆستەی کونسوڵخانەکە بووە هۆی وەڵامدانەوەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئیدیعای کرد کە لێدوانی گشتی کونسوڵخانەکە پێچەوانەی ئەوەیە کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە دەیڵێن. ناوبراو ئیدعای کرد کە ئەوان پێزانینیان دەربڕیوە بۆ کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان، بە ئاماژەدان بە کەمبوونەوەی ٤٢%ی پێشێلکارییەکان کە لە ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆدا ئاماژەی پێکراوە.

پێشوا هەورامی پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانە و وەک وتەبێژی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی کاردەکات. پارتی لە دۆخێکدایە کە هیچ بەدواداچوونێک لە ئەستۆ ناگرن. بەرپرسن لە زۆرینەی ڕەهای سەرپێچیەکان و سەرپەرشتی زیادبوونی ڕووداوەکانی پارێزگای هەولێر، لەکاتێکدا ناوچەکانی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی ئاماری کۆمیتەی نێودەوڵەتی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، لە ئێستادا چوار (4) ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان زیندانی کراون کە بریتین لە گوهدار زێباری، شێروان شێروانی، قەرەمان شوکری، و سلێمان محەمەد ئەحمەد.

لە کاتێکدا سێ کەسی یەکەم چەند ساڵێکە زیندانی کراون، محەمەد ئەحمەد تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستگیرکراوە، لە ڕۆژنیوز کاردەکات کە لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستانە و تا ئێستا دادگایی نەکراوە.

کەمبوونەوەی پێشێلکاری و ڕووداو پێشهاتێکی ئەرێنییە، بەڵام ئازادی ڕۆژنامەگەری وەک نیگەرانییەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ژمارەکان زۆر لە خوار ئاستی ئێستاوە دادەبەزن و ڕۆژنامەنووسان چیتر زیندانی نەکرێن.

ئەگەر بەڕاستی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا ستایشی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ کەمبوونەوەی تاڕادەیەکی کەمی ژمارەی ڕووداوەکان، ئەوا پێویستە لە هەنگاوەکانیان بەردەوام بن.