وه‌زاره‌تی ناوخۆ پارەی تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجیی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت

پەرەگراف
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی (ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه، پارەی تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجیی ژینگە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە هەڵگیرا.
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنماییەک کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ واژۆی کردووەو لە 16-2-2025وە جێبەجێ دەکرێت، "تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت".
"ئەم رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی" وەزارەتی ناوخۆ وادەڵێت.
بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان؛ لەكاتی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلدا، بۆ جۆری بارهەڵگر بڕی 70 هەزار دینار، بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ بڕی 30 هەزار دینار و بۆ ئۆتۆمبێلی بچوكی تایبەت بڕی 20 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەناوی ژینگە و رێگەوبان، كە پێویستە بكرێتە سندوقی خزمەتكردنەوە، بەڵام نە ژینگە و نە ڕێگەوبانەكانیش خزمەت ناكرێن.
بەپێی بەدواداچوونێکی پێشتری پەرەگراف، ئەو پارەیەی بەناوی ژینگە و ڕێگەوبانەوە لە شۆفێران وەردەگیرێت، سەدا 20ی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سەدا 80ی بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، هیج بڕێك لەو پارەیە ڕاستەوخۆ نادرێت بە دەستەی ژینگەو ناخرێتە سندوقی ژینگەوە.
بەپێی یاسای ژمارەی 8ی ساڵی 2008ی پاراستن و چاككردنی ژینگە، پێویستە ئەو باج و ڕسومات و پارەیەی بەناوی ژینگە و ڕێگەوبانەوە وەردەگیرێن، بخرێنە سندوقێك تا لە خزمەتی ژینگە و ڕێگەوبانەكاندا خەرج بكرێنەوە.
لە هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێلی جیاواز هەن، جگە لەوەی مانگانە 10 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ تۆماردەكرێن، واتە بۆ هه‌ر سێ كه‌سێك ئۆتۆمبێلێك هەیە، بەپێی ئاماری رەسمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم.
سەدان ئۆتۆمبێل رۆژانە دوكەڵی ژەهراوی تێكەڵ بە ژینگەی شارەکانی هەرێم دەكەن، سەرباری هەڕەشەكانی حكومەت و غەرامە و زۆر رێكاری دیكە، هێشتا ئەو مەترسییە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان بەردەوامەو یەكێكە لە هۆكارەكانی تووشبون بە چەندین نەخۆشی لەوانە شێرپەنجە.