ھێزێکی ئەمنیی پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕادەگرێت

07-12-2020 11:49

پەرەگراف

ھێزێکی ئەمنیی چونەتەسەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی ئێن ئاڕتی لە سلێمانی، قوفڵیان لە کەناڵەکەداو پەخشەکەییان ڕاگرت.

ڕاگرتنی پەخشەکە لەسەر فەرمانی وەزارەتی ڕۆشنبیرییەو بۆ ماوەی یەک ھەفتە دەبێت.

ڕاگرتنی پەخشی ئێن ئاڕتی کاردانەوەو ناڕەزایی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافیڕۆژنامەنووسان بە تووندی ئیدانە ئەو بڕیارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکات و داوای دەستبەجێ ھەڵوەشاندنەوەی دەکات.

ھاوکات ژوری ڕۆژنامەوانی گۆڕان ھەڵوێستی بزوتنەوەکەیانی ڕاگەیاندو دەڵێت: وەك بڕوابونی‌ ته‌واوه‌تیمان به‌ پشتیوانیكردنی‌ ئازادییه‌گشتی‌ و مه‌ده‌نییه‌كان، ئازادی‌ میدیا به‌تایبه‌تی‌، ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ین، بڕوای‌ ته‌واومان به‌وه‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ وحکومەت له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسا كارپێكراوه‌كانی‌ بواری‌ میدیاییدا، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای‌ پاراستنی‌ مافی‌رۆژنامه‌نوسان، نه‌بنه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاری‌ میدیایی‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان.

دەقی فەرمانەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگرتنی ئێن ئاڕتی بەمجۆرەیە:

فەرمانی كارگێڕی

لەبەر پابەندنەبوونی كەناڵی NRT1 بە رێنمایی تایبەت بە رێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، بەتایبەتی هەڵسوكەوتكردنینابەرپرسانەی لەم كاتەدا كە دوورە  لەیاسا و لۆژیك و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەمە لەرێنمایی رێكخستنی فریكوینسی سپەیسلەهەرێمی كوردستان (رێنمایی مۆڵەتی تەلەفزیۆن و رادیۆ)، دوای ئەوەی چەندین جار ئاگاداركراوەتەوە لەبێباكیان لە چەندبارەبوونەوەی سەرپێچییەكان، پاڵپشت بە رێنمایی ئاماژەپێكراوی سەرەوەو گشت بڕیار و یاساكانی تری پەیوەست بەم پرسە، بڕیارماندا بە راگرتنیپەخشی ئاسایی كەناڵی NRT1 بۆ ماوەی یەك هەفتە بەمشێوەو رێكارانەی خوارەوە:

- راگرتنی پەخشی ئاسایی كەناڵی یەكەمی NRT بەهەموو جۆرە پەخشەكانیەوە (پەخشی سەتەلایت، پەخشی DVBT، پەخشی ئۆنلاین).

- لەبری پەخشی ئاسایی پێویستە بۆ ماوەی یەك هەفتە، بەچاپكراوی لەسەر سكرینی تەلەفزیۆنەكەیاندا هەواڵی راگراتنی پەخشی ئاساییان وەكو خۆی بە پیتی گەورەو سپی لەسەر سكرینی رەشدا بڵاوبكەنەوە. (لەگەڵ ئەم فەرمانەدا دەقەكەی هاوپێچكراوە).

- پێویستە كەناڵەكە لەكاتژمێری 11.30ی  دووشەممە رێكەوتی 7/12/2020 پەخشی ئاسایی رابگرێت تاكو كاتژمێر 11.30ی یەكشەممەرێككەوتی 13/12/2020.

لەباری جێبەجێنەكردنی ئەم فەرمانە، بەپێی رێنمایی و رێكارە یاساییەكان، كەناڵەكە رووبەڕووی لێپرسینەوەی قورستر دەبێتەوە.

            شێروان عولا خورشید

بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە بە وەكالەت

تێبینی:

نوسینی هەواڵی راگرتنەكە سەر سكرینی تەلەفزیۆنەكە كە پێویستە لەبری پەخشی ئاسایی، بەدرێژایی یەك هەفتە بەم شێوەیە پەخشبكرێت:

لەبەر سەرپێچی و پابەندنەبوونمان بە ماددەی سێیەم/بڕگەی سێیەم لەرێنمایی رێكخستنی فریكوینسی سپەیس لەهەرێمی كوردستان(رێنمایی مۆڵەتی تەلەفزیۆن و رادیۆ)، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە، بڕیاردرا بەراگرتنی پەخشی ئاسایی كەناڵەكەمان لەكاتژمێری 11.30ی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 7/12/2020 تاكو كاتژمێر 11.30ی رۆژییەك شەممە رێككەوتی 13/12/2020.