ئاگرەكەی كەمپی شاریا؛ ئاوارە ئێزدییەكانی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر

12-06-2021 03:49

پەرەگراف- عەممار عەزیز

حسێن لەخەوی نیوەڕۆدایە، تینی گەرمی و هاواری خەڵك خەبەری دەكەنەوە، هێندە فریا دەكەوێت دەستبداتە منداڵەكانی و بەرەو دەرەوەی كەمپەكە بەڕێیان بكات.

هەرزوو ئاگرێكی بە كڵپە، بەخێرایی دەگاتە خێوەتەكەی حسێن، وەك ئەوەی بەنزینی پێدا كرابێت، بە چەند چریەكەیەك دوو خێوەتی بە كەلوپەلی ناوماڵەوە دەبن بە خۆڵەمێش.