تراژیدیایەكی دیكەی كۆچبەرانی كورد لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا؛ چارەنووسی دەیان كۆچبەر نادیارە

04-01-2022 04:35

پەرەگراف

"توخوا وەرن بەهانامانەوە سێ سانتیم ماوە بەخوا دەخنكێین یەختەكەمان پڕبووە لەئاو لەسەر یەختەكەین، كەسمان لێ دیار نییە، توخوا وەرن با جەرگی دایكم نەسووتێت، 60 بۆ 70 كەسین، 30 خێزانی كوردین‌و منداڵی بچوكمان پێیە، توخوا هەلیكۆپتەرێك بنێرن. وەڵڵا نوقم بووین" ئەمە دەنگی كۆچبەرێكی كوردی ناو ئەو بەلەمەیە كە شەوی 21-12 لە نزیك دورگەیەكی یۆنان نوقم بوو.