ماددەی ھۆشبەر لە تەشەنەسەندنی مەترسیداردایەو وەک 'چەکێک بۆ لاوازکردنی ھەرێم' بەکار دەھێنرێت

06-11-2023 06:44

پەرەگراف- سەنگەر سالار

"من ئەهلی ئەو شتانە نەبووم. لەلایەن ئافرەتێكەوە فێر كرام. خۆم جگەرەكێش بووم، ئەو جگەرەیەكی پێ‌ دام كە گێژی كردم، نەمدەزانی ماددەی هۆشبەر لەناو جگەرەكەدایە. دوای دوو مانگ هەستم كرد تووشی ماددەی هۆشبەر بووم" ئەمە سەرەتای چیرۆکی تووشبوونی ئافرەتێكە بە ماددەی هۆشبەر لە ھەرێمی کوردستان کە لە پێدانی تاکە جگەرەیەکەوە دەستی پێکردووەو دواتر بەردەوام بووە لەسەری.