شێرپەنجە لە دهۆك؛ دنیایەك نەهامەتی دیكەی لەگەڵدایە

06-11-2023 06:48

پەرەگراف- عەمار عەزیز لە دهۆک

شيرين پێنج ساڵە شارە و شار بەدوای چارەسەردا دەڕوات، سەرباری ماندوێتی رێگا و ئازاری بێبەزەییانەی شێرپەنجە، بارگرانی زۆر بۆ سەر گیرفانی دروستدەبێت.

ئەو نەهامەتییانەی بەسەر ئەو ژنە و زۆربەی توشبوانی دیكەی شێرپەنجەدا دێت لە دهۆك، كە ئازارەكەی كردون بە دوو هێندە و زیاتریش، بەهۆی نەبونی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بەو نەخۆشییەیە لە پارێزگاكەدا.