چەمەكەی دهۆك لە زستاندا لافاو و لە هاویندا ژەهرە؛ 10 ساڵە دهۆكییەكان دادوبێدادیانە بە دەستییەوە
پەرەگراف- عەممار عەزیز
هەرچەندە بارانبارین نیعمەتە، بەڵام بۆ ماڵی جەعفەر دەبێتە مایەی ترس و نەهامەتی، بەهۆی چەمێكی پڕ لە ئاوەڕۆی ناوشاری دهۆكەوە، كە 10 ساڵ زیاترە هەر پڕۆژەیە و تەواو نابێت، لە لافاوەکەی دوێنێشدا ئەو چەمە بووەوە سەرچاوەی نەهامەتیی.