پارووی مەرگ؛ كرێكاران ژیانی مەمرە و مەژی بەڕێدەكەن

03-05-2024 04:50

پەرەگراف- غەمگین محەمەد

سەرباری زۆروبۆریی بەیاننامە و راگەیەندراوەكانی پیرۆزبایی لە رۆژی جیهانی كرێكاران، بەڵام كرێكاران لەو ڕۆژەشدا لە كاردان و هیچ لە ژیانیان ناگۆڕێت، تا دێت ژمارەی قوربانییەكانیش لەشوێنی کار زیاتر دەبن، تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا 19 كرێكار لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، كە نۆ كرێكار لە هەولێر، هەشت لە سلێمانی و دوانیان لە دهۆك بون.