پەرەگراف- ڕاپۆرتێکی پەرەگراف خەڵاتی دووەمی پێشبڕكێی ڕۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ وەردەگرێت.
خەڵاتەکە ئەمڕۆ له مه‌راسیمێكدا له قه‌زای كه‌لار دابەشکرا به‌سه‌ر براوه‌كانی ساڵی 2025ی پێشبڕكێی ڕادیۆی دەنگ بۆ باشترین ڕاپۆرتی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ کە ساڵانە به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى ئەمەریکی بۆ دیموكراسی NED ئەنجام دەدرێت و ئەمە دەیەمین ساڵە بەردەوامە.
ڕاپۆرتەکەی پەرەگراف بە ناونیشانی ('مین هەناوی كون كردووم'؛ مەترسیی پاشماوەی جەنگ بەرۆكی هاووڵاتییان بەرنادات) لەلایەن غەمگین محەمەد ئامادەکراوەو هەرخۆیشی ئەمڕۆ خەڵاتەکەی وەرگرت هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤی گەرمیان، ڕاپۆرتەکە باس لە مەترسییەکانی مین و پاشماوەی جەنگ دەکات کە مەترسیین بۆسەر ژیانی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان.
ئازاد عوسمان به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، لە مەراسیمەکەدا وتی، کۆی گشتی پێشکەشکارانی پێشبڕکێكه بریتین لە 18بەشداربوو به 17 راپۆرت له 12 دەزگای میدیایی جیاوازەوە كه 4 ده‌زگایان ته‌له‌فزیۆن و 1 ده‌زگایان رۆژنامه و 13 ده‌زگایان ئه‌لیكترۆنی بوون، هاوكات راپۆرته‌كان 9یان نوسراو و 8یان ڤیدیۆیی بوون.
براوه‌ى یه‌كه‌می پێشبڕکێکە ڕاپۆرتى (توندوتیژی ئەلیكترۆنی؛ چەكێكی بێدەنگ ڕووەو ژنانی عێراق) بوو لە ئاماده‌كردنى رۆژنامه‌نوس (له‌یلا ئه‌حمه‌د) له ماڵپه‌ڕى (كه‌ركوكناو).
براوه‌ى سێیەمیش، راپۆرتى (به‌شودانى كچان له‌سه‌ر لانك و لێكه‌وته‌كانى)، ئاماده‌كردنى رۆژنامه‌نوس (فه‌رمان چۆمانى) له كه‌ناڵی (زووم) بوو.