پەرەگراف
دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر، بڕیاری ئازادکردنی مەرجدار (الٲفراج الشرطي)ی بۆ ژنەچالاکوان (بێریڤان ئەیوب) دەرکرد کە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و ساڵێک و حەوت مانگی لە زیندان بەسەر برد. ئێوارەی ئەمڕۆیش ئازاد كرا.
بڕیارەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەركرا و تیمی پارێزەرانی دۆسیەكە بڕیارەكەیان بردە چاكسازیی گەورانی هەولێر بۆ جێبەجێكردنی.
بێریڤان ئەیوب، تاکە ژنەچالاکوان لەناو دەستگیرکراوانی بادینان، بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان" و بەپێی ماددەی یەکی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. ئەمڕۆ پاش تەواوکردنی نزیکەی ساڵێک و حەوت مانگ لە سزاکەی، ئازاد کرا.
بێریڤان ئەیوب پاش ئازادكردنی بۆ میدیاكان وتی "ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵك، ڕاست نەبوون و من تەنیا ڕەخنەم لە دەسەڵات گرتبوو و داوای مافی خەڵكم كردبوو".
وتیشی "مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان لە زیندانی ئاسایش لەگەڵم باش نەبووە".
* بێریڤان؛ تاقانەكەی زیندانییانی بادینان