وەزیری بازرگانی: لە 25ی مانگەوە تەنی گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت

22-05-2022 02:19

پەرەگراف

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێم، رایگەیاند "بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی دروێنەی گەنم لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان، لە 25ی ئەم مانگەوە سایلۆكانی هەرێم دەكرێنەوە و ئەمساڵ سەرجەم گەنمی بەرهەمهاتوو لە جووتیاران وەردەگیرێت".

وەزیری بازرگانی وتیشی "وەرگرتنی گەنم بەپێی ئەو میكانیزمەی بەغدا دەبێت كە لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق جێبەجێ دەكرێت و تەنێك گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت".

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێم، ئەمڕۆ سەردانی سایلۆكانی سلێمانیی كرد و ڕایگەیاند، لەبارەی نەگونجاویی كۆگاكانی بەشەخۆراكی مانگانە و دواخستنی پرۆسەی دابەشكردنی، لیژنەیەكیان پێكھێناوە بۆ دیاریكردنی كەموكورتییەكان. بەڵێنیشیان لە بەغداد وەرگرتووە كێشەی دواكەوتنی ماددە خۆراكییەكان چارەسەر بكرێن و كۆتایی بەوەبێت دابەشكردنی بەشە خۆراك لە ھەرێم دوابكەوێت بەراورد بە عێراق.

كەمال موسلیم وتیشی "بڕیاری بڕینی بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتییانەی كە مووچەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار بەرەو سەرەوەیە، جێبەجێ‌ كراوە و نووسراو لەوبارەیەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە".

* موسەننا ئەمین: ئەوەی لە كۆگاكانی خۆراك لە هوانە دەگوزەرێت، زۆر ڕیسوایی و نایاساییە