بەڕێوەبەری بانكێكی سلێمانی بەھۆی گیانلەدەستدانی خانەنشینان لە سەرەی مووچەدا، دوورخرایەوە

24-05-2022 04:46
خانەنشینان لەبەردەم بانکی تانجەرۆ لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا. وێنە: هەردی عوسمان

پەرەگراف

بە بڕیاری وەزیری دارایی، بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ لە سلێمانی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. بڕیاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج بكرێت.
ڕوقیە عومەر، بەڕێوەبەری بانكی تانجەرۆ، پاش گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین بەهۆی پاڵەپەستۆ لە سەرەی مووچە لەبەردەم بانكەكەیدا، لەلایەن وەزیری داراییەوە دوورخرابووەوە، ئێستا بە فەرمی لە پۆستەكەی لادراوە.

پەرەگراف پەیوەندیی بەو بەڕێوەبەرەوە كرد، بەڵام ئامادە نییە لەسەر دوورخستنەوەی لێدوان بدات و تەنیا دەڵێت، بڕیارەكە ڕێكارێكی ئیدارییە لە بەینی خۆی و وەزارەتدا.

بەپێی سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی، بڕیارە لە سەرەتای مانگی شەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بكرێت.

كێشەی دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە سلێمانیش بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە هێشتا مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بەردەوامن لە بایكۆتی دەوام.

* دوو خانەنشین لە سلێمانی لەسەرەی مووچەدا گیانیان لەدەستدا

* لیژنەی بەدواداچوون بۆ كێشەی داهات و خەرجیی سلێمانی دەستبەكار دەبێت