مەسرور بارزانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دایبخەن و دەست بەسەر چەکی بێمۆڵەتدا بگرن
پەرەگراف
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەشڵێت "ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانی خراپکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، چەکی بێ مۆڵەت ڕادەستی حکومەت بکەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکیبێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێک دەخرێتەوە".
سەرۆکوەزیران داواش لە دادگاکان دەکات، "چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین".
ئەوە داواکارییە لەکاتێکدایە کوشتن بە چەک تەشەنەی سەندووەو ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێک زاوا و خوشکەکەی خۆی کوشت و دوێنێش خوێندکارێک دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینی بە چەک کوشت.
بەدواداچوونێکی پێشتری پەرەگراف لەوبارەیەوە