یەکێتی بڕیاریداوە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بگۆڕێت، قوباد تاڵەبانی سەردانی کردو ستایشی کارەکانی دەکات

09-01-2023 09:42
سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆلای شۆڕش ئیسماعیل

پەرەگراف

یەکێتی بڕیاریداوە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بگۆڕێت و جێگرەوەی بۆ دیاری کردووە، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی کردو ستایشی کارەکانی دەکات.

قوباد تاڵەبانی وێنەی سەردانەکەی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: "کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە. لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو. هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە. لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو رێکخستنەوەو پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگەو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی".

جێگری سەرۆکی حکومەت دەشڵێت "ئەمڕۆ سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس و پێزانینم و وەکو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو. ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت. پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە".

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی دوای ئەوەدێت یەکێتی و پاری گۆڕانکاریی لە چەند وەزارەتێکدا دەکەن و سیڤی کاندیدانی نوێ بۆ پۆستەکانیوەزیری پێشمەرگە، ئەوقاف و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد گەیشتوونەتە پەرلەمانی کوردستان تا متمانەیان پێبدرێت.

پێشتر پەرەگراف ئەوەی ئاشکرا کرد، پارتی و یەکێتی دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەتەوەو ڕێککەوتوون لەسەر هەماهەنگیی نێوانیانبۆ پەسەندکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی هەردوو حیزب دەیانەوێت لە پۆستە حکومیی و پەرلەمانییەکانیاندا ئەنجامی بدەن.

یەکێتی بڕیاریداوە بە گۆڕینی هەریەکە لە؛ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەو چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆوپڕکردنەوەی شوێنی خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد، بۆ ئەو پۆستانەش کاندیدی نوێی دیاریکردووەو ڕێباز بێرکۆتی دەبێتەوەزیریپێشمەرگە، سەکەوت حەسەن بۆ بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەحمەد عەسکەری دەبێتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداد.