پەرەگراف
سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوەو چەند دۆسیەیەک تاوتوێ دەکەن.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیان "هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه".
سەردانەکە لەکاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە لە تەشەنەسەندان بەهۆی شەڕی غەززەو شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان و ئەگەری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئەو وڵاتە.
لەناوخۆی توکیاش دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد بابەتێکی گەرمی ڕۆژە.
سێ سەرچاوەی متمانەپێکراو و ئاگادار بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکییان ڕاگەیاندووە، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە ئارادایە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەو یائێستاش گفتۆگۆکان بەردەوامن، ڕێگەش بە ئۆجەلان دراوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل بکات.