پەرەگراف
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دەڵێت "لیژنەیەكی تەكنیكی لەنێوان هەرێم و بەغداد سەرقاڵی كاركردنە بۆ ئەوەی یەكلایی بكاتەوە ئەو درۆنانەی ئاڕاستەی هەرێم دەكرێن، لەلایەن كام گرووپی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت و كام گرووپە ئەو جۆرە درۆنەی هەیە".
وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی "ئێمە دەزانین و حكومەتی عێراقیش دەزانێت كە چ گرووپێك ئەو جۆرە درۆنەی هەیە، پێشتریش ئەو درۆنەی ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كردووە. ئێمە دەزانین لەكوێ دروست كراوە، چۆن هاتوون و ئامانجیش چییە لەو هێرشانە".
ڕێبەر ئەحمەد هیوای خواست ئەو لیژنە هاوبەشە ئەمنییەی لەنێوان هەرێم و بەغداد پێكهێنراوە، "ڕاپۆرتێكی دادپەروەرانە ئامادە بكات و دەرەنجامەكەی ڕابگەیەنرێت و ئەو لایەن و كەسانەی لەپشت ئەو هێرشانەوەن، سزا بدرێن".
لە ماوەی یەك مانگدا 30-06-2025 تا 30-07-2025، بە دەیان درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوەتەوە سەر هەرێمی كوردستان، هەستیارترینیان هێرش بوو بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمم كە لە ناوەڕاستی مانگی حەوتدا بوو. زنجیرە هێرشێك لە ماوەی سێ ڕۆژدا بووە هۆی وەستانی دوو لەسەر سێی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم.
* درۆنەكان لە جووڵە كەوتن؛ لە سێ ڕۆژدا چییان لە نەوتی هەرێم كرد؟