پەرەگراف دامەزراوەیەکی میدیایی ئازادو سەربەخۆیە، لە میانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقیو پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی).
پەرەگراف ڕووماڵی پرسەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكاتو گرنگیی بە ڕاپۆرتی بنكۆڵكارییو بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانیی دەدات وەك ژانرێكی گرنگی ڕاگەیاندن لە بوارە سیاسی، ئابوری، ژینگەییو كۆمەڵایەتییەكان.
پەرەگراف وەك میدیایەكی سەربەخۆ لەژێر دروشمی "بنەمای پەرەگراف متمانەیە" ئێستا لە هەشتەمین ساڵی كاركردنیدایە، بۆ پێنجەمینجار سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی متمانەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانو بۆ دوو ساڵی دیکەش (2024-2026) لەلایەن (سندوقی نیشتمانی ئەمەریكی بۆ دیموكراسی NED) پاڵپشتی دارایی دەكرێت بە بڕی (104,000$ سەدو چوار هەزار دۆلار)، سندوقەکە ڕێكخراوێكی ئەمەریكییە لە ساڵی ١٩٨٣ لە واشنتن دامەزراوە بە ئامانجی پەرەپێدانی دیموكراسی لە دەرەوە، لەژێر دروشمی "پاڵپشتیی ئازادی لەسەرتاسەری جیهاندا" لە 100 وڵات كار دەكات، لە ساڵانی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٤ بە بڕی (149,000$ سەدو چل و نۆ هەزار دۆلار) پاڵپشتی دارایی پەرەگرافی کردووە.
سەربەخۆیی ماڵپەڕی پەرەگراف كە هۆكاری سەرەكیی متمانە پێكردنییەتی، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت بە پارەی خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەرەكەی دامەزراوە كاتێك لە ساڵی 2017دا ئۆتۆمبێلێكی خۆی فرۆشتووە بۆ دامەزراندنی ماڵپەڕەكە، پاشان سەرچاوەی داهاتی پەرەگراف ڕیكلامی كۆمپانیا ناوخۆییەكانو پاڵپشتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بووەو بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.
ئەوە پێنجەمینجارە پەرەگراف سەركەوتوو دەبێت لە بەدەستهێنانی متمانەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ساڵی 2018 تۆڕی نێودەوڵەتی ئۆپن سۆسایەتی(Open Society Foundations) كە بارەگای سەرەكی لە شاری نیویۆركی ئەمەریكایە، پاڵپشتی دارایی پەرەگرافی كرد بۆ ماوەی یەك ساڵ بە بڕی (24,000$ بیست و چوار هەزار دۆلار).
هاوكات لەگەڵ بەدواداچوونو كارە ڕۆژنامەوانییەكانیدا، پەرەگراف كاردەكات بۆ باشكردنی ژینگەی كاری ڕۆژنامەوانییو بەرزكردنەوەی ئاستو توانای ڕۆژنامەنووسان، لەو چوارچێوەیەشدا ساڵی 2020 خولێكی چڕی ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانی كردەوە بۆ 12 ڕۆژنامەنووس كە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانەوە بەشداربوون، خولەكە ماوەی 3 مانگی خایاند بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕێی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر بە بڕی (٢١,٠٠٠€ بیست و یەک هەزار یۆرۆ).
بەشی كوردیی پەرەگراف لە مانگی 1ی 2017 دەستی بەكار كرد، لە مانگی 11ی 2018 بەشی ئینگلیزیی كردەوەو بابەتەكانی بە كوالێتییەكی بەرز دەخاتەبەردەم خوێنەرانی ئینگلیزیی زمان.