فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە نەینەوا ئۆتۆمبێلێكی بۆردوومان كرد و پێنج كەس كوژران

17-07-2022 05:47

پەرەگراف

فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە ڕۆژئاوای نەینەوا ئۆتۆمبێلێكی بۆردوومان كرد و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە دەڵێن، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە سنووری شارۆچكەی تەلەعفەر كراوەتە ئامانج، كوژراوەكان ژنیشیان تێدایە.

هەر لەبارەی بۆردوومانەكەوە دژەتیرۆری پارتی ڕایگەیاند "بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەمممە 17ی تەممووزی 2022 كاتژمێر 14:30، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە نزیك دەروازەی شام لە ڕۆژئاوای مووسڵ، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی كردە ئامانج".

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆر پارتی، لە بۆردوومانەكەدا "پێنج چەكداری پەكەكە كوژران كە چوار لە كوژراوەكان پیاو و یەكێكی دیكەیان ئافرەتە".

توركیا بەم دواییانە هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ كردنە ئامانجی گەریلا و سەركردەكانی پەكەكە لەناو قووڵاتیی خاكی هەرێم و سنووری شنگال زیاد كردووە، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیش هیچ هەڵوێستێكی جیددیان نییە.

* فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا كەمپی مەخمووری بۆردوومان كرد و بریندار هەیە

* توركیا كوژرانی بەرپرسێكی دیکەى پەكەكەی ڕاگەیاند

* توركیا كوژرانی بەرپرسێكی باڵای پەكەكەی ڕاگەیاند

* دژەتیرۆری کوردستان: تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە کەلار کردە ئامانج و چوار چەکدار کوژران

* توركیا كوژرانی بەرپرسێكی باڵای پەكەكەی لە چەمچەماڵ ڕاگەیاند

* پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك لە بۆردوومانی فڕۆكەی توركیا كوژران