بنەمای پەرەگراف متمانەیە

گرتنی ماسی لە ئاوەڕۆی شەقامێكدا

گرتنی ماسی لە ئاوەڕۆی شەقامێكدا

پەرەگراف

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ماڵپەڕی (تابناك)ی ئێرانی بڵاوی كردووەتەوە، پیاوێك لە قەراغی شەقامێكی گشتیدا دانیشتووە و لە درزێكی بچووكەوە قولاپی ماسیگرتن بۆ ناو ئاوەڕۆی شەقامەكە شۆڕدەكاتەوە، بە مەبەستی گرتنی ماسی.

بینەر كە ڤیدیۆكە دەبینێت، ئەو دیمەنەی بە كارێكی گەمژانە دێتە پێشچاو، بەڵام پاش كەمێك بە گرتنی ماسییەك لەلایەن ئەو پیاوەوە تووشی سەرسوڕمان دەبێت.

ڕاوچییەكە چەند ماسییەك دەگرێت، كە یەكێكیان قەبارەی گەورەیە و لە درزی نێوان شۆستە و شەقامەكە گیر دەبێت، بەڵام ئەو بە شارەزایی خۆی ماسییەكە دەردەهێنێت.

چۆن ماسی لەناو ئاوەڕۆی شەقامێكی گشتیدا هەیە؟! چۆن لەو شوێنەدا دەژی؟! ڕووداوەكە لە چ وڵاتێكە؟ ماڵپەرە ئێرانییەكە هیچ زانیارییەكی لەوبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو.

گرتنی ماسی لە ئاوەڕۆی شەقامێكدا

2019-04-23 10:43:00