بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەڵەیەكی بانكی ناوەندیی ئوسترالیا لە چاپكردنی 50 دۆلاریدا ئاشكرا كرا

پەرەگراف

حكومەتی ئوسترالیا نوێترین دراوی 50 دۆلاریی وڵاتەكەی بە هەڵەیەكی تایپەوە خستووەتە بازاڕەوە.

لەسەر دراوی نوێی 50 دۆلاریی ئوسترالیا، وێنەی (ئیدیس كۆون) چاپ كراوە، كە یەكەم ژنە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەیە. لە دیوی دووەمی دراوەكەش یەكەمین وتەی ئەو خانمە نووسراوە كە لە پەرلەمان پێشكەشی كردووە.

ئەو خانمە پەرلەمانتارە لە یەكەم وتەیدا لە پەرلەمان گوتوویەتی "بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە كە تاكە ژنم لە پەرلەماندام، دەمەوێت بیسەلمێنم كە پێویستە ژنانی دیكەش لە پەرلەماندا هەبن".

ئەم تێكستە بە دێڕی زۆر ورد چەندین جار لەسەر دراوەكە نووسراوەتەوە، بەڵام لە كاتی تایپكردنیدا وشەی بەرپرسیارێتی (responsibility) بە هەڵە لەسەر ڕووی ئەو دراوە ڕەنگزەردەی ئوسترالیا تایپ كراوە، چونكە دوازدەیەم پیتی وشەكە كە پیتی (i)یە، نەنووسراوە.

ئێستا بڕی 46 ملیۆن دۆلار لەو دراوە لە ئوسترالیادا بڵاوكراوەتەوە، بانكی ناوەندیی ئوسترالیاش لەگەڵ ئەوەی دانی بە هەڵەكەدا ناوە، دەڵێت: لە چاپی داهاتووی دراوەكەدا ئەو هەڵەیە ڕاستدەكاتەوە.

دەڵێن زیاتر لە شەش مانگ دوای چاپكردنی ئەو دراوە، ئینجا كەسێك توانیویەتی لە ڕێگەی وردبینەوە ئەو هەڵەیە بدۆزێتەوە.

ئەم دراوە كۆتایی ساڵی 2018 چاپ كرا و خرایە بازاڕەوە.

2019-05-09 18:23:32