بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بڕی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ و هاورده‌ی هێلكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

په‌ره‌گراف

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێته‌رنه‌ری ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن هێلكه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بۆ پێداویستیی ناوخۆیش پێویستی به‌ ٨٥٠ ملیۆن هێلكه‌ هه‌یه‌.

جه‌مال ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڤێته‌رنه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌می هێلكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت "دوو جۆر هێلكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها له‌ ڕووی ڕه‌نگه‌وه‌ جیاوازییان هه‌یه‌. به‌ گشتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش خواستی له‌سه‌ر هێلكه‌ی سپی هه‌یه‌ و خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق خواستیان له‌سه‌ر هێلكه‌ی قاوه‌یی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ڕووی پێكهاته‌ییه‌وه‌ هیچ جیاوازییه‌كییان نییه‌".

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڤێته‌رنه‌ری هه‌رێم خستوویه‌تیه‌ ڕوو، له‌ هه‌رێمی كوردستان ١٠ پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ هه‌یه‌، كه‌ یه‌ك پرۆژه‌یان له‌ شاری دهۆكه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ شاری هه‌ولێرن.

جه‌مال ئاكره‌یی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "به‌پێی ستاندارد هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بۆی هه‌یه‌ ساڵانه‌ ١٥٠ هێلكه‌ بخوات، به‌و پێیه‌ هه‌رێمیش پێویست به‌ 850 ملیۆن هێلكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ساڵانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن هێلكه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت".

هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ پێویستیی خۆی هێلكه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام له‌ توركیا و ئۆكرانیاوه‌ هاورده‌یشی ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ "له‌سه‌دا 95ی به‌رهه‌می هێلكه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ زۆربه‌یان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بازرگانانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق هه‌یه‌ و كه‌میان به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ كوردستان ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌وێ هه‌ندێك نرخی گرانتره‌".

له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی هێلكه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، جه‌مال ئاكره‌یی ده‌ڵێت "چوار جۆر هێلكه‌ له‌ ڕووی قه‌باره‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ گشتی كاتێك ڕه‌زامه‌ندی هاورده‌كردن ده‌ده‌ین كه‌ له‌ جۆری مامناوه‌ندی گه‌وره‌تر بێت، هه‌ر هێلكه‌یه‌ك ٥٥ تا ٦٠ گرام بێت و كێشی كارتۆنێكی له‌ سه‌رووی ٢٢ كیلۆوه‌ بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت مێژووی ده‌رچوون و ته‌واوبوونی یه‌ك مانگی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت".

2019-05-16 22:32:39