بنەمای پەرەگراف متمانەیە

شازادە ساختە سعوودییەكە بە 18 ساڵ زیندانی سزا درا

پەرەگراف

ئەنتۆنی ژینیاك كە خەڵكی كۆڵۆمبیایە و نزیكەی سی ساڵە خۆی بە شازادەیەكی سعوودی ناساندووە، لەلایەن دادگاوە بە 18 ساڵ زیندانی سزا درا.

ئەو بە ناوی خوازراوی (شازادە خالید بن ئالسعوود) پەیوەندیی لەگەڵ چەندین سەرمایەدار لە سەرتاسەری دنیا هەبووە، لەو ڕێگەیەوە هەشت ملیۆن دۆلاری بە فێڵ بەدەست هێناوە.

ئەو پیاوە بانگەشەی ئەوەی لای سەرمایەدارەكان كردووە كە لەگەڵ بنەماڵەی پاشایی سعوودیە پەیوەندیی نزیكی هەیە و دەتوانێت ئەڵقەیەكی بەهێز بێت بۆ دروستكردنی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵیان.

ژینیاك بە ناسنامەیەكی ساختە، ژیانێكی شاهانەی بۆ خۆی دروست كردبوو، لە پاسەوانی تایبەتەوە بیگرە، تا فڕۆكەی تایبەت و ئۆتۆمبێلی فیراریی گرانبەها. بەو كارانەی هەوڵی دەدا وەكو شازادەیەكی ڕاستەقینە خۆی پیشان بدات.

ئەنتۆنی ژینیاك هەژمارێكی ساختەیشی لە ئینستاگرام دروست كردبوو كە تێیدا خۆی بە كوڕی پاشای پێشووی سعوودیە ناساندبوو.

ئەم شازادە ساختەیە ئەو كاتە دەستەكەی كەشف بوو كە یەكێك لە سەرمایەدارە گەورەكانی فلۆریدا ئەوی دیبوو كە گۆشتی بەراز دەخوات، پاش ئەوەی گومانی لێ‌ كرد، لە ڕێگەی نووسینگەی پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریكا (ئێف بی ئای)ـەوە خستە داوەوە.

2019-06-03 04:35:45