بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پێنج ئەفسانە لەبارەی شێرەوە

پێنج ئەفسانە لەبارەی شێرەوە

پەرەگراف

لە شێری نیمیاییەوە كە بە دەستی هێراكلیس (پاڵەوانی ئەفسانەیی یۆنان) كوژرا، تا (ماحس)ی خودای جەنگەڵی میسری كە سەری لە شێوەی شێردا بوو، شێوەی شێر هەمیشە ئیلهامبەخشی ئەفسانەكانی سەرانسەری دنیا بووە. جگە لە ڕۆڵ بینین لە ئەفسانەكانی مرۆڤدا، شێرەكان لەناو خۆیشیاندا ئەفسانەیان هەیە. لێرەدا پێنج ئەفسانە دەخەینە ڕوو كە مرۆڤ تا ڕاددەیەك وەكو ڕاستی لەبارەی ژیانی شێرەكانەوە وەری گرتووە.

شێر پاشا نییە

بە پێچەوانەی فیلمی كلاسیكی پاشاشێر كە كۆمپانیای واڵت دیزنی بەرهەمی هێناوە و شێر وەكو پاشا پیشان دەدات، لەناو گەلەشێردا پاشا و مەلیكەیەك نییە كە سەركردەی شێرەكانی دیكە یان هەموو ئاژەڵان بێت. شێرەكان لە كۆمەڵگەیەكی یەكسان و بێ‌ پلەبەندیدا دەژین و پاشا و مەلیكە بوونی نییە.

پاشای دارستانی بێ‌ درەخت

شێرەكان بە "پاشای دارستان" ناسراون، بەڵام ئەم نازناوە كەمێك زیادەڕۆیی و گومڕاكەرە، چونكە شێرەكان بە گشتی لە دارستاندا ناژین، ئەوەشمان ڕوونكردەوە كە پاشایان نییە. زیاتر شوێنی ژیانی شێر، پێدەشت و ئەو ناوچانەی ڕووبارەكان كە گیای زۆر لێ‌ دەڕوێت و تەپۆڵكە و شوێنە بەردەڵانەكانە، نەك دارستان.

شێری پیرۆز

شێری سپی لە سەرانسەری ئەفریقادا هەمیشە بە ئاژەڵێكی پیرۆز ئەژمار كراوە. دانیشتووانی ئەو ناوچانە تێڕوانینێكی هەڵەیان هەیە كە پێیان وایە ئەگەر شێرێكی سپی لە ناوچەكەیاندا لەدایك ببێت، ئەوە بەو مانایە دێت كە ڕووبەڕووی مەترسیی كەمیی خۆراك نابنەوە و خۆشگوزەرانی لە ڕێگەیاندایە و خودا بەو كارە ڕێزی لێ‌ ناون.

بوونی شێری سپی شتێكی ئاساییە و یەكێكە لە جۆرەكانی شێر. هەروەها هەندێك شێریش بەهۆی جۆرێك لە نەخۆشیی زگماكی كە هەمان نەخۆشی لە مرۆڤیشدا هەیە، ڕەنگی پێست و موویان سپی دەبێت، بەڵام بەهۆی جیاوازیی ڕەنگی چاوی شێری سپی كە شیەنە، لەو شێرانە جیادەكرێتەوە كە بەو نەخۆشییە تووش بوون و ڕەنگی چاویان سوور یان مەیلەو پەمەییە.

زۆریی مووی گەردن نیشانەی شێری سەركەوتووە

بە شێوەیەكی گشتی وا لێكدراوەتەوە كە مووی گەردنی شێری نێر، پێوانەیە بۆ سەرنجڕاكێشیی لە ڕووی سێكسییەوە بە لای شێرە مێیینەكانەوە، بە جۆرێك هەتا مووی گەردنی شێری نێر زیاتر بێت، بەلای شێری مێیینەوە سەرنجڕاكێشترە.

بەڵام بەڵگە تازەكان ئەم تێڕوانینە ڕەتدەكەنەوە. ئەو شێرە نێرانەی لە وڵاتی كینیا دەژین و گەردنیان مووی پێوە نییە، توانیویانە سەرنجی شێرە مێیینەكان بە باشی ڕابكێشن. هەروەها بوونی مووی گەردن هەمیشە بە مانای نێربوونی شێر نایەت. لە وڵاتی بۆتسوانای قاڕەی ئەفریقا، جۆرێك لە شێری مێیینە هەیە كە مووی گەردنیان هەیە. ئەم جۆرە شێرە هەندێك كار دەكەن كە بە گشتی شێری نێر ئەنجامی دەدات. هەروەها ڕێژەی نەزۆكی تێیاندا بەرزە.

ڕاو

تێڕوانینی باو وایە كە بەرپرسیارێتیی ڕاو لە ئەستۆی شێری مێیینەدایە، بەڵام بەڵگەی نوێ‌ نیشانی دەدات كە ئەم بۆچوونە هەمیشە ڕاست نییە.

ڕاستە كە شێری مێیینە ڕۆڵی سەرەكی لە ڕاوكردندا دەگێڕێت و شێری نێر زیاتر پارێزگاری لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی دەكات، بەڵام شێرە نێرەكانیش ڕاو دەكەن. بەپێی لێكۆڵینە نوێیەكان توانای هەردووكیان لە ڕاوكردندا لە یەكەوە نزیكە.

پێنج ئەفسانە لەبارەی شێرەوە

2019-06-05 16:58:14