بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەو چەكەی ڤان كوخ خۆكوژیی پێ‌ كردووە بە نرخێكی گران دەفرۆشرێت

پەرەگراف

ئەو چەكەی كە دەگوترێت وێنەكێشی بەناوبانگی هۆڵەندی (ڤێنسێنت ڤان كوخ) خۆی پێ‌ كوشتووە، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە 182 هەزار دۆلار فرۆشرا. ئەم بڕەیش سێ‌ هێندەی نرخی پێشبینیكراوی پێشووی بوو.

ئەم دەمانچە ڕزیو و ژەنگاوییە، لەلایەن دەزگایەكەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە كڕدرا.

دەمانچەكە ساڵی 1965 لەلایەن جووتیارێكەوە لە نزیكی خانوویەك دۆزرایەوە كە ڤان كوخ دوایین ڕۆژەكانی ژیانی لەوێدا تێپەڕاندووە.

مێژووی دەمانچەكە بە نزیكەیی بۆ هەمان كات دەگەڕێتەوە كە ڤان كوخ خۆی كوشتووە. هەروەها فیشەكی ناو دەمانچەكە هاوشێوەی ئەو فیشەكانەیە كە ئەو هونەرمەندە هۆڵەندییە خۆی پێ‌ كوشتووە.

لە ڕۆژی 27ی حوزەیرانی 1890، ڤان كوخ چووەتە نێو خانووی گوندێك كە چەند میلێك دەكەوێتە باكووری پاریس، هەر لەو خانووەدا دواین ڕۆژەكانی ژیانی بەسەر بردووە و فیشەكی بە سینگی خۆیەوە ناوە.

لەبەر ئەوەی دەمانچەكە هێزێكی زۆری نەبووە، چەند ڕۆژێك درێژەی كێشاوە تا ڤان كوخ بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

پاش زیاتر لە 70 ساڵ ئەم دەمانچەیە لەو شوێنەی كە ڤان كوخ ژیاوە، دۆزراوەتەوە، بەڵام گومان لەبارەی دەمانچەكەوە هەیە و بە تەواوی دڵنیا نین كە ئەوە هەمان دەمانچە بێت كە ئەو وێنەكێشە خۆی پێ‌ كوشتووە.

دەزگای ڤان كوخ ڕەخنەی لە فرۆشتنی ئەو دەمانچەیە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا گرتووە و لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت "هیچ بەڵگەیەك نییە كە بیسەلمێنێت كە پاشماوەی ئەم چەكە پەیوەندیی بە مردنی ڤان كوخەوە هەیە".

دەزگاكە لەبارەی "بە بازرگانیكردنی كارەساتێك كە شایستەی ڕێزگرتنێكی زیاترە" نیگەرانیی دەربڕیوە.

ڕێكخەرانی زیادكردنە ئاشكراكە دانیان بەوەدا ناوە كە بەڵگەی تەواو نییە بیسەلمێنێت ئەمە هەمان دەمانچەیە كە هونەرمەندە هۆڵەندییەكە خۆی پێ‌ كوشتووە، بەڵام مێژووەكەی بۆ هەمان سەردەم دەگەڕێتەوە.

هەروەها دەڵێن "پشكنینە هونەرییەكان لەسەر ئەم چەكە، دەریان خستووە كە دەمانچەكە لە ساڵی 1890دا بەكار هێنراوە. هەموو نیشانەكانی دیكەش وا دەری دەخەن كە دەمانچەكە هەمان چەكە كە ڤان كوخ بۆ كوشتنی خۆی بەكاری هێناوە".

ڤینسنت ڤان كوخ، لەدایكبووی ٣٠ ئازاری ١٨٥٣ - كۆچی دوایی لە ٢٩ تەمموز ١٨٩٠) نیگاركێشێكی هۆڵەندیی بوو، وەك یەكێك لە هونەرمەندانی ئیمپرێشینیزم پۆڵین كراوە. نیگارەكانی بە گرانترین و میللییترین و بەهابەرزترین نیگارەكانی جیهان دەخەمڵێندرێن.
لە دوایین پێنج ساڵی ژیانیشیدا زیاد لە ٨٠٠ نیگاری زەیتیی كێشا، بەناوبانگترینیشیان تابلۆی پەتاتەخۆرەكانە.

2019-06-21 17:17:41