بنەمای پەرەگراف متمانەیە

لەبەر قژی كچان ئیرەیی پێ دەبەن

لەبەر قژی كچان ئیرەیی پێ دەبەن

پەرەگراف

قژ، یەكێكە لەو تایبەتمەندییانەی كە زۆر جار پیاوانی لە ژنان پێ‌ جیادەكرێتەوە، ژنان زۆر جار بە قژی درێژدا دەناسرێنەوە، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبووە لەوەی كە كریستیانۆ قژی درێژ بكات.

كریستایانۆ براگای تەمەن 28 ساڵ، بۆ خزمەتكردنی قژە درێژەكەی سوود لە ڕۆن و گیراوە سروشتییەكانی وەكو ڕۆنی كاكتوس و ئاڤاكادۆ و نەعنا و ڕۆنی چەندین جۆر گوڵ وەردەگرێت.

ئەو دەڵێت "زۆرینەی ژنان لەبەر قژە درێژ و جوانەكەم ئیرەییم پێ‌ دەبەن".

لە هەمان كاتدا كریستیانۆ دەڵێت "بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش و قسەی ناپەسەند دەبمەوە، هەندێك كەس پێم دەڵێن تۆ دەتەوێت شێوەی خۆت وەكو ئافرەت لێ‌ بكەیت. هەندێك دەڵێن ترسناكی!".

سەیروسەمەرەترین پرسیار كە لێی كرابێت، بە لای كریستیانۆوە ئەوە بووە كە لێیان پرسیوە: قژت دەستكردە؟!

ئەو لە ساڵی 2012ـەوە بڕیاری دا چیتر قژی نەبڕێت و بیهێڵێتەوە.

بەهۆی قژە درێژەكەیەوە چەندین نازناوی لێ‌ نراوە، لەوانە پەریی دەریا، ڕاپۆنزل (كچە ئەفسانەیەكی ئەڵمانییە كە كراوە بە ئەنیمەیشن)، جارید لیتۆ (ئەكتەر و گۆرانیبێژی توركی)، ئاكسێڵ ڕۆز (گۆرانیبێژی ئەمریكی).

یەكێك لەو شتانەی كە كریستیانۆی بێزار كردووە، ئەوەیە كە هەندێك كەس بەهۆی قژە درێژەكەیەوە پێیان وتووە "تۆ دەتەوێت ڕەگەزی خۆت بگۆڕیت". ئەو دەڵێت "ئەم جۆرە مامەڵانە دەری دەخات هێشتا كۆمەڵگە ناتوانێت جیاوازییەكان قبووڵ بكات".

لە هەمان كاتدا پێی وایە قژی بووەتە هۆی بەهێزی و باوەڕبەخۆبوونی زیاتر بۆی.

لە كۆتاییدا كریستیانۆ براگا دەڵێت "من قژی درێژم لە ژنان و پیاوانیشدا دیوە، بەڵام بە بۆچوونی من كاری لۆژیكی ئەوەیە كە قژمان بەو شێوەیە بێت خۆمان حەزمان لێیەتی. قژم فێری كردم كە باشتر قەدری خۆم بزانم، باوەڕم بە خۆم هەبێت، ڕێز لە خۆم و ڕێز لە بۆچوونە جۆراوجۆرەكان بگرم".

لەبەر قژی كچان ئیرەیی پێ دەبەن

2019-06-25 14:08:42