بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پزیشكان 526 ددانیان لە دەمی منداڵێكی هیندستانیدا دەرهێنا

پەرەگراف

پزیشكان 526 ددانیان لە دەمی منداڵێكی حەوت ساڵی هیندستانیدا دەرهێنا.

ئەو منداڵە هیندستانییە پاش دروستبوونی ئازار و ئاوساوییەكی زۆر لە خرێكانی خوارەوەیدا، ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەر.

پاش پشكنینی ورد لەلایەن پزیشكەوە، دەركەوت بە شێوەیەكی نائاسایی ژمارەیەكی زۆر ددان لە دەمی ئەو منداڵەدایە.

سەدادن ددان لە كیسێكدا لەژێر خێركانی خوارەوەی ئەو منداڵەدا هەبووە. پزیشكان سەركەوتوو بوون لە نەشتەرگەرییەكدا ئەو كیسە و ددانە زیادەكان دەربهێنن.

ددانەكان قەبارەی جیاوازیان هەبوو. منداڵەكە پاش سێ‌ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕەوانەی ماڵەوە كرا. ئێستا تەنیا 21 ددانی هەیە.

دكتۆر پراتیبا ڕامانی، بەڕێوەبەری بەشی نەشتەرگەریی ددان، بە سی ئێن ئێنی وتووە، هۆكاری بوونی ئەو ژمارە زۆرەی ددان لە دەمی ئەو منداڵەدا ڕوون نییە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی جینات یان هۆكاری ژینگەییەوە بێت.

ئاماژە بەوەش كراوە پێدەچێت ئەو منداڵە لە تەمەنی سێ‌ ساڵییەوە ئەو كێشەیەی هەبووبێت، چونكە دیك و باوكی دەڵێت لەو تەمەنەوە ئاوساوی لە دەموچاویدا دەركەوتووە.

ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە. لە ساڵی 2014شدا لە مۆبای هیندستان پزیشكان 232 دانیان لە دەمی كوڕێكی 17 ساڵدا دەرهێنا.

2019-08-04 12:29:20