بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بە وێنەوە.. چیرۆكی كچێكی 27 ساڵ كە عاشقی پیاوێكی 83 بووە

پەرەگراف

كچێكی 27 ساڵەی ئیندۆنیزی كە عاشقی پیرەمێردێكی 83 ساڵ بوو، پاش هەوڵێكی زۆر دواجار هاوسەرگیریی لەگەڵ كرد.

ئەم كچە كە ناوی (نوراینی)یە، لەگەڵ (سودیرگۆ) هاوسەرگیریی كرد كە پیرەمێردێكی دانیشتووی دوورگەی جاوەیە و بە پیاوێكی حەكیم و دانا ناوبانگی دەركردووە.

یەكەمین بینینی ئەم دوو هاوسەرە بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە باوكی كچەكە نەخۆشیی خەمۆكی بووە و بۆ چارەسەر سەردانی ئەو پیاوەی كردووە.

پاش چەند سەردانێكی خێزانی كچەكە بۆ لای سودیرگۆ و چەندین پەیوەندیی تەلەفۆنی لە نێوانیاندا، پیاوەكە دەزانێت كە ئەو نوراینی عاشقی بووە.

نوراینی دەڵێت "منداڵەكانی هاوسەرەكەم دەربارەی هۆكاری پەیوەندیم لەگەڵ باوكیان پرسیاریان لێ‌ كردووم، من وەڵامم داوەتەوە كە بۆ هاوسەرگیری كەسێكی گونجاوی هاوتەمەنی خۆمم نەدۆزیوەتەوە و من ئەوم خۆش دەوێت".

خەڵكانی دەوروبەری پیرەمێردەكە دەڵێن، نوراینی لە یەكەم بینیندا عاشقی سودیرگۆ بووە. چەندین جار بە پاساوی جیا جیا سەردانی پیاوەكەی كردووە.

سودیرگۆ دەڵێت، بەهۆی تەمەنەكەیەوە بیری لە پەیوەندیی عاشقانە نەكردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە لە بەرانبەر عەشقی ئەو كچەدا خۆی ڕابگرێت و بە پێشنیاری هاوسەرگیرییەكەی ڕازی بووە.

سەرەتا منداڵەكانی ئەم پیرەمێردە گومانیان لە كچەكە هەبووە و بە دوای ئەوەدا گەڕاون كە بزانن بە چ مەبەستێك لە باوكیان نزیكبووەتەوە، بەڵام پاش ئەوەی لە دڵنیا بوون لە ڕاستگۆیی كچەكە، بە هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ باوكیان ڕازی بوون.

2019-08-29 12:03:24