بنەمای پەرەگراف متمانەیە

تابلۆكانی عەباس كیاڕۆستەمی لە پێشانگایەكدا نمایش كران

پەرەگراف

پاش سێ‌ ساڵ لە كۆچی دوایی عەباس كیاڕۆستەمی، بۆ یەكەمین جار پێشانگایەك بۆ تابلۆكانی ئەو سینەماكار و وێنەكێشە بەناوبانگەی ئێران دەكرێتەوە.

لەیلا گوڵستان، بەڕێوەبەری گەلەریی گوڵستان لە تارانی پایتەخت، زیاتر لە 30 دانە لەو تابلۆیانەی كیاڕۆستەمیی لە پێشانگایەكدا كۆكردووەتەوە كە وەكو دەڵێن "بۆ دابینكردنی بژێویی ژیانی كێشاونی و فرۆشتوویەتی".

پێشانگاكە لەژێر ناوی (قەڵەمەكەی عەباس)دا لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو كراوەتەوە و تا چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لەیلا گوڵستان دەڵێت كە لە كاتی خۆیدا چەندین جار پێشنیاری بۆ عەباس كیاڕۆستەمی كردووە پێشاناگایەك بۆ تابلۆكانی بكاتەوە، بەڵام ئەو هەموو جارێك وەڵامی بەم شێوەیە داوەتەوە "دەبێت كاتی بۆ دابین بكەم و كاری نوێش بۆ پێشانگاكە زیاد بكەم". بەڵام مەرگ ڕێگەی پێ نەدا پێشانگایەك بۆ تابلۆكانی بكاتەوە.

عەباس كیاڕۆستەمی، لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠ لە تاران لەدایك بووە و لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ كۆچی دوایی كرد.

كیاڕۆستەمی كە زیاتر بە دەرهێنەر، سیناریۆنووس، وێنەگر و بەرهەمهێنەر فیلم ناسرابوو، هاوكات وێنەكێش و شاعیریش بوو.

12 تابلۆ كە لە دوای مەرگی خۆی لە ماڵەكەیدا بەجێ ماوە، لەگەڵ زیاتر لە 20 تابلۆی دیكە كە لە لای كەسانی دیكە بوون، لەم پێشانگایەدا نمایش كراون.

هاوكات كتێبی (قەڵەمەكەی عەباس) كە تابلۆكانی ئەم پێشانگایە لەخۆ دەگرێت، لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی (نڤر)ـەوە چاپ كراوە.

دەربارەی ناوی كتێبەكە، مەحموود بەهمەنپوور، بەڕێوەبەری دەزگاكە دەڵێت "ئەو ناوە لەلایەن كوڕەكەی عەباس كیاڕۆستەمییەوە پێشنیار كراوە، كە بەبیرهێنانەوەی كتێبێكە لە نووسینی عەباس كیاڕۆستەمی بە ناوی قەڵەمی سوور، لە دەیەی شەستەكانی ساڵی ئێرانی (زیاتر لە 30 ساڵ لەمەوبەر) لەبارەی پەروەردەی فیكریی منداڵان و مێردمنداڵانەوە نووسیویەتی".

بەهمەنپوور دەڵێت "وێنەكێشانی كیاڕۆستەمی بۆ ساڵانی سەرەتای دوای شۆڕشی ئێران دەگەڕێتەوە كە ئەوكات مۆڵەتی كاركردنی نەبوو. ئامانجیشی دابینكردنی بژێوی بوو".

"ئەو تەنانەت لەسەر دەفریش وێنەی دەكێشا و دەیفرۆشت. لە ڕاستیدا گەڕانەوە بۆ وێنەكێشان لەلایەن كیاڕۆستەمییەوە، بەهۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە بوو لەو سەردەمەدا"، بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی (نڤر) وا دەڵێت.

عەباس كیاڕۆستەمی لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو، هاتە ناو جیهانی سینەما و٤٠ فیلمی بەرهەم هێناوە، كە لەناویاندا كورتەفیلم و فیلمی بەڵگەنامەییش هەن.

لاشەی لەناونەچووی ئاژەڵێكی 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە

لە بەشە بەستەڵەكەكەی سیبریا، لاشەی بێچووە ئاژەڵێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ 18 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

پیاوێك به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

پیاوێكی به‌ریتانی به‌ تاوانی كوشتنی باڵنده‌یه‌كی ده‌ریایی، سزای ماددی و زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

تابلۆكانی عەباس كیاڕۆستەمی لە پێشانگایەكدا نمایش كران

2019-11-13 14:12:11