بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پەرەگراف زانیاریی ورد لەسەر كاری ئەو كۆمپانیا جیهانییانە بڵاودەكاتەوە كە وردبینی بۆ نەوتی هەرێم دەكەن

كاركردن لە بۆری نەوتی سەربەخۆی هەرێم. فۆتۆ: پەرەگراف

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

كاركردنی ئەو دوو كۆمپانیا جیهانییەی وردبینی بۆ كەرتی نەوت‌و گازی هەرێمی كوردستان دەكەن بەردەوامەو بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی كارەكانی 6 مانگیان بڵاوبكەنەوە، ئەو كۆمپانیایانە فشاریان خستوەتەسەر حكومەتی هەرێم كە كەموكورتییەكانی هەندێك لە كێڵگە نەوتییەكان چاك بكەن، بەپێچەوانەوە ئەو كێڵگانە داخڵی ڕاپۆرتەكەیان ناكەن.

بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان كە خۆی بەدواداچوونی كردووە، ئەو دوو كۆمپانیایە وردبینی ناكەن بۆ كارەكانی ساڵانی ڕابردوی حكومەتی هەرێم لە كەرتی نەوتدا كە زۆرترین ڕەخنەی لێگیراوە، بەڵكو وردبینییەكانیان بۆ داهاتووەو لە ڕۆژی دەستبەكاربونیانەوە دەیگرێتەوە.

حكومەتی هەرێم وەك هەنگاوێك بۆ ڕەواندنەوەی ڕەخنەو گومانەكان لەسەر ناڕوونی فرۆش‌و داهاتی نەوتی هەرێم، ساڵی ڕابردوو چەند بڕیارێكی دەركرد، یەكێك لەو بڕیارانە هێنانی كۆمپانیای بیانیی بوو بۆ وردبینی لە كەرتی نەوت.

رۆژی 5-10-2016 گرێبەستی پڕۆژەی وردبینیی سەربەخۆی داهات‌و خەرجییەكانی نەوت‌و گاز لە هەرێمی كوردستان، لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیای وردبینیی جیهانیی دیلۆیت ئیمزا كرا.

حكومەتی هەرێم هەروەها لەگەڵ كۆمپانیای ئێرنست ئاند یەنگ، گرێبەستێكی دیكەی هاوشێوەی بۆ تەواوكردنی وردبینیكردنی پڕۆسەكانی نەوت‌و گاز لە هەرێمی كوردستان ئیمزاكرد، دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ، دوان لەو چوار كۆمپانیا زەبەلاحەی جیهانن (لەگەڵ پی دەبلیو سی‌و كەی پی ئیم جی) كە لەبواری ژمێریاری‌و وردبینی كاردەكەن.

ڕێواس فایەق، ئەندامی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، چەند زانیارییەك لەسەر كارەكانی ئەم چەند مانگەی ئەو كۆمپانیایانە لە هەرێم بۆ پەرەگراف ئاشكرا دەكات، ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیاكانیش زانیارییان لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتییەكان كە خۆی بەدواداچونی بۆ كارەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە كردووە، دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ هەریەكەیان چوار تیمیان هەیە لە هەرێم، بۆ سەردانی كێڵگەكان، وردبینی بۆ پسوڵەكانی كەرتی نەوت، كاری تەكنیكی‌و سەردانی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت بە بەندەری جەیهانی توركیشەوە كە نەوتی هەرێمی بۆ هەناردە دەكرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ كێشەیەك دروست بووە لەكاری ئەم چەند مانگەی ئەو دوو كۆمپانیایەدا؟ رێواس فایەق وتی"هەندێك حاڵەت هەبووە كە بۆرییە فەرعییەكانی نەوت عەدادیان لەسەر نەبووە، بۆنمونە كێڵگەی سەرگەڕان عەدادی لەسەر نەبووە، كۆمپانیاكە وتویانە ئەگەر عەداد دانەنرێت داخڵی ناكەن. خەلەلی تەكنیكیش هەبووە."

ئەو ئەندامەی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتییەكان زانیاریی ئەوەی نەبوو كە ئایا حكومەتی هەرێم پابەندی تێبینییەكانی ئەو كۆمپانیایانە بووە بۆ دانانی عەدادو چارەسەركردنی كێشەكان یاخود نا؟.

لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كارەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە، ڕێواس فایەق وتی"پرسیارم لە حكومەت كردووە ئەوان ئەڵێن دیلۆیت وتویەتی كۆتایی مانگی 5 یاخود ناوەڕاستی مانگی 6، وردبینی 6 مانگیان ڕادەگەیەنن."

حكومەتی هەرێم سێ ساڵە لەڕێی بۆری نەوتی سەربەخۆی خۆیەوە نەوتەكەی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا دەكات‌و لەوێوە دەنێردرێتە بازاڕەكانی جیهان، هەرچەندە لە 3 ساڵی ڕابردوودا كەرتی نەوت زۆرترین قسەی لەسەر كراوەو ڕەخنەی توندی لێگیراوە، بەڵام وەك ئەندامەكەی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەكان دەڵێت، كاری وردبینی ئەو دوو كۆمپانیایە بۆ ساڵانی ڕابردوو نییەو بۆ داهاتووە.

"بۆ لەمەودوایەو بۆ ڕابردوو نییەو گرێبەستەكە باسی ڕابردوو ناكات، نابێ بڵێین ئەوەی ڕۆی ڕۆی، بەڵام پێموایە ئەگەر هەر چوار كۆمپانیا جیهانییەكەی بواری وردبینی بێنە هەرێم‌و كاربكەن ناتوانن ئەوەی ڕابردوو بگەڕێننەوە، لە پارە وەرگرتنی لابەلاو قاچاخچێتی نەوت" ڕێواس فایەق وای وت.

پرسی دەرهێنان‌و فرۆش‌و داهاتی نەوت لەگەرمترین پرسەكانی ئەم چەند ساڵەی هەرێمی كوردستانە، یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ شەفافیەت لەوكەرتە، ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم بوو، بەڵام 6 مانگە بڵاوكردنەوەی ئەو ڕاپۆرتەی ڕاگرتووەو حكومەت بڕیاریداوە تا ئەو كۆمپانیایانە وردبینییەكە نەكەن ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەو داهاتی نەوت بڵاونەكاتەوە.

پەرەگراف بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندیكرد بە شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ناوبراو زانیاریی نەبوو لەسەر كارەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە لە كەرتی نەوتی هەرێم‌و وتی"بەدواداچونمان كردووە، بەڵام حكومەت وەڵاممان ناداتەوەو مەلەفەكە داخراوە."

هاوكات سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوو وەڵامی پرسیارەكانی پەرەگراف بداتەوە لەبارەی كاركردنی حكومەت بۆ شەفافیەت، لەناویاندا هێنانی كۆمپانیاكانی دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ‌و چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكانیان.

هەروەها پەرەگراف پەیوەندیكرد بە د.ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە ئاگاداری كاری ئەو دوو كۆمپانیایەیە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

هەرچەندە دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ، خاوەنی ناوبانگێكی جیهانین لەبواری ژمێریاری‌و وردبینی، بەڵام ئەم كۆمپانیایانە لە چەندین وڵات ڕوبەڕوی ڕەخنەی توند بونەتەوە بەهۆی فێڵكردن‌و ئاسانكاریی بۆ دەوڵەمەندان‌و دەسەڵاتداران بۆ خۆدزینەوە لە باج.

دوو ساڵ لەمەوپێش سەنتەری نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنوسانی لێكۆڵەر لەبەدواداچونێكدا ئاشكرایكرد كە ئەو چوار كۆمپانیایە ئەندازیاری سەرەكیی سیستمی ئۆفشۆر-ن‌و یاریكەری سەرەكین لەبازرگانی نێوان سنوری وڵاتان كە لە ڕوی مۆڕاڵی‌و یاساییەوە جێگای گومانن.

ئۆفشۆر سیستمێكە بازرگانە گەورەكان بەكاریدەهێنن بەشێوەیەك كەسانی نەناسراو دەكەنە بەڕێوەبەری پڕۆژەكانیان بە مەبەستی پێدانی باجێكی كەمتر بەحكومەتەكان‌و پاراستنی سامانەكانیان لە ناجێگیرییە سیاسیی‌و ئابورییەكان. لەوڵاتی بەریتانیا چەند دورگەیەكی تایبەت بەو سیستمە هەن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەمەڕاسیمی واژۆكردنی گرێبستەكەدا لەگەڵ كۆمپانیای دیلۆیت ڕایگەیاند"ئیمزاكردنی ئەم گرێبەستەو ئەركداربوونی كۆمپانیایەكی ناوداری سەربەخۆی جیهانیی بواری وربینینی لە هەرێمی كوردستان كە یەكێك لە چوار كۆمپانیا ناودارەكانی جیهانەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خاوەن پێگەو نێوبانگ‌و پسپۆڕیی خۆیەتی، هەنگاوێكی زۆر جددی‌و گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ دابینكردنی زیاتری ڕوونی‌و شەفافیەت لە پرسی نەوت‌و گازو داهات‌و خەرجییەكانیداو نیشانەی جددییەت‌و پابەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە چاكسازی‌و شەفافیەتەوە."

بەڵام مێژووی ئەو كۆمپانیایانە لەماوەی كاركردنیاندا لەبواری وردبینیدا تێڕوانینێكی جیاواز دێنێتە پێش لەو ئەركە سەرەكییەی لەكوردستان هەیانە كە وردبینی‌و شەفافیەتە.

كۆمپانیای دیلۆیت كە بارەگاكەی لەشاری نیویۆركی ئەمەریكایە، لەلایەن دادوەری نیویۆركەوە بە تاوانبار ناسرا، چونكە هاوكاری بانكێكی كردوە كە ئەو بانكە پێشیلی گەمارۆكانی ئێرانی كردوە. هەروەها لەساڵی 2012 لەئەمەریكا ئەو كۆمپانیایە بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار غەرامە كراوە بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانەوە.

"وا بڕیاربوو ئەم كۆمپانیایانە لەسەر شەرەف‌و دەستپاكی بنیات بنرێن، بەڵام ئێستا ئەوەندە گەورەبون تەنیا مەبەستیان پەیداكردنی پارەیە" ئەمە قسەی فرانسین مەككینا ژمێریاری پێشووی كۆمپانیای پی دەبلیو سی‌و كۆمپانیای كەی ئیم پی جی-یە.

ئەو ژمێریارە هەروەها دەڵێت"ئەوان نیگەرانی ناوبانگیان نین، چونكە ئەم هەموو كارانەیان كاریگەری نەبوەو تادێت گەورەتر دەبن."

هاوكات كۆمپانیای ئیرنست ئاند یەنگ ساڵی ڕابردوو لە ئەمەریكا بەبڕی 9.3 ملیۆن دۆلار غەرامەكرا بەهۆی بوونی پەیوەندی ناجۆرو نایاسایی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە وردبینیان بۆ دەكردن.

یەك لەدوای یەك دەرگاكان بەڕووی هەرێمی كوردستاندا دادەخرێن

پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكدا جیهان شوێنی خەزنكردنی نەوتی زیادەی نەبێت

سعودیە بازاڕی نەوتی تووشی شۆك كرد؛ كاریگەریی لەسەر كوردستان دەبێت؟

سعودیە شەڕی نرخی ڕاگەیاند بەرامبەر ڕوسیاو بە هەنگاوێكی كتوپڕ بازاڕی نەوتی جیهانیی تووشی شۆك كرد

دهۆك هەر فڕۆكەخانەی نەدی؛ ساڵانێكە پڕۆژەكە ڕاگیراوە و دەیان خێزانیش بەهۆیەوە بوون بە كرێچی

فڕۆكەخانەی دهۆك، ساڵانێكە بووەتە خەونێكی بەتاڵی خەڵك و كەسیش نازانێت چارەنوسی چی لێدێت.

كەی دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە؟

محەمەد بە هەزار چەرمەسەری خوێندنی زانكۆی تەواو كرد، لەوەش زیاتری چەشت بەدوای ئیشدا و لە بوارەكەی خۆیدا هیچی دەستنەكەوت، بۆیە ناچار..

پەرەگراف زانیاریی ورد لەسەر كاری ئەو كۆمپانیا جیهانییانە بڵاودەكاتەوە كە وردبینی بۆ نەوتی هەرێم دەكەن

2017-05-30 17:59:05