بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نێچیرڤان بارزانی: نەوت‌و هەموو شتێك ڕادەستی بەغدا دەكەین لە بەرامبەر سەدا 17ی بودجە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم. فۆتۆ: پەرەگراف.

پەرەگراف

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە نیوە كەمیكردووەو ئامادەن نەوت‌و فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان‌و سەرجەمی داهات ڕادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ناردنی پشكی سەدا 17 لە بودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەو وتانەی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا هات، تێیدا جارێكی دیكە داوای لە بەغدا كرد كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن‌و ئەوەی خستەڕوو تائێستا بەغدا ئامادەنییە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە بكات بۆ چارەسەری كێشەكان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت‌و دەتوانن بە یەكگرتوویی ئەو قۆناغە تێبپەڕێنن، ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی كەركوك لەلایەن حكومەتی عێراقەوە(16-10) هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە نیوە كەمیكردووەو ئەوەش كاریگەریی لەسەر پێدانی موچەی فەرمانبەران دەبێت.

هەناردەی نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتە لە هەرێم‌و موچەی موچەخۆران لەپارەی فرۆشتنی نەوت دابین دەكرێت، حكومەتی هەرێم سەرباری پاشەكەوتكردنی بڕێكی زۆر لە موچە ناتوانێت مانگانە لەكاتی خۆیدا نیو موچەش دابەش بكات، ئێستاش كە هەناردەی نەوتەكەی زیاتر لە نیوە كەمیكردووە حكومەت ڕوبەڕوی قەیرانێكی سەختتردەبێتەوە بۆ دابینكردنی موچە‌و ئەگەر دۆخەكە بەوجۆرە بەردەوامبێت حكومەت ناتوانێت نیوەی نیو موچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.

"هەموو هەوڵێكی ئێمە ئەوەیە بگەینە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداو هیوادارین بگەینە ئەو ڕێككەوتنە لەگەڵ بەغدا، تەنها بەلای ئێمەوە زۆر زۆر گرنگە بەغدا پابەندی ئەوەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی دابین بكات وە مەوزعی نەوت پێشتریش باسمان كردووەو ئێستاش دەڵێین ئێمە دەبێت دانیشتنێك بكەین‌و بگەینە تەفاهومی هاوبەش، ئەگەر میزانیەی هەرێمی كوردستان سەدا 17 بەتەواوی جێبەجێ بكرێت، ئامادەین مەوزعی نەوتیان ڕادەست بكەین" نێچیرڤان بارزانی وای وت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم جارێكی دیكە ڕەخنەی لە ڕەشنوسی بودجەی عێراق گرت كە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كراوەو خراوەتە بەردەست حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی باسیلەوەكرد ڕەشنوسەكە پێشێلكاری دەستوریی تێدایەو دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێننەوە.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا دەیەوێت خەڵكی هەرێمی كوردستان وا تێبگەیەنێت كە ئەوەی دەیكەن دژی خەڵكی كوردستان نییە، بەڵام ئامادەش نین موچە بنێرن، وتی"من لێرەوە جارێكی دیكە دەڵێم لیستی موچەی ئێمە ئامادەیە، ئەگەر عێراق ئامادەیە ئەو موچەیە بدات ئێمە سبەینێ قائیمەی موچەیان تەسلیم دەكەین، نەوت‌و هەرشتێكی دیكە هەیە تەسلیمیان دەكەین با بفەرموون ئەو موچەیەی كە هی هەرێمی كوردستانە جێبەجێی بكەن."

لە ڕەشنووسی بودحەی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، قەوارەی دەستوری‌و یاسایی هەرێمی كوردستان فەرامۆش كراوەو (هەرێمی كوردستان -عێراق) بە (پارێزگاكانی باكوری عێراق) ناوبراوەو ناوی (حكومەتی هەرێمی كوردستان)یش بە (حكومەتی پارێزگاكان)و ناوی (وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان)یش بە (وەزارەتی دارایی پارێزگاكان) هاتووە، سەرەڕای ناوهێنانی (دیوانی چاودێریی هەرێمی كوردستان) بە (دیوانی چاودێریی پارێزگاكان).

هاوكات بەشە بودجەی هەرێم لە 17%وە كەمكراوەتەوە بۆ 12.67% ئەوەش بۆیەكەمجارە لەدوای ساڵی 2005ەوە بودجەی هەرێم كەمبكرێتەوەو پێچەوانەی دەستوورە، هەروەها بەخشینی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ بە پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵیداو مامەڵەكردن لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وەك پارێزگا نەك وەك هەرێم كە "تەنها مەبەست لێی هەڵوەشاندنەوەی نادەستووریی قەوارەی هەرێمی كوردستانە" حكومەتی هەرێم وادەڵێت.

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی لە ڕەشنوسی بودجەكەدا هاوشێوەی ساڵی 2017 بە (682) هەزار و (21) مووچەخۆر دەستنیشان كراوە و بڕی تەنها (206) ملیار دیناریان مانگانە بۆ تەرخان كراوە و تەنها بڕی (128) ملیار دیناریش مانگانە بۆ تەرخانكراوی چاودێریی كۆمەڵایەتی تەرخان كراوە كە (خانەنشینان، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەمئەندامان، سوودمەندانی چاودێریی كۆمەڵایەتی) دەگرێتەوە، كە كۆی گشتیی مانگانە دەكاتە (334) ملیار دینار.

لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان (1) ملیۆن و (249) هەزار و (481) مووچەخۆر هەن‌و بڕی پارەی پێویستیش بۆ یەك مانگی مووچەكانیان دەكاتە (897) ملیار و (500) ملیۆن دینار، حكومەتی هەرێم دەڵێت"ئەوەی جێی سەرنجە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی مووچەخۆران بەپێی ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی 2018 هەمان ژمارەیە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی 2017 بڕی (1) تریلیۆن و (321) ملیار دیناری لێ داشكێندراوە بەبێ دەستنیشانكردنی بنەمای ئەم داشكاندنە."

دوای كۆنتڕۆڵكردنی كەركوك‌و ناوچە دابڕێندراوەكان لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، حەیدەر عەبادی چەندجارێك ئاماژەی بە ناردنی موچەی هەرێمی كوردستان كردووە كە 3 ساڵە بەهۆی كێشەكانەوە بەغدا بودجەو موچەی بڕیوە، بەڵام حكومەتی هەرێم متمانەی بە وتەكانی عەبادی نییە.

ئه‌م بابه‌ته 407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لە حكومەتی هەرێمەوە بۆ عەبادی دەربارەی خەرجكردنی شایستەی دارایی موچەخۆرانی هەرێم

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشوازیی لە هەڵوێستێكی حەیدەر عەبادی دەكات بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان‌.

نێچیرڤان بارزانی: نەوت‌و هەموو شتێك ڕادەستی بەغدا دەكەین لە بەرامبەر سەدا 17ی بودجە

2017-11-06 13:50:00