بنەمای پەرەگراف متمانەیە

حكومەتی هەرێم ساڵی داهاتوو چۆن دەتوانێت مانگانە نیو مووچە دابەشبكات؟

پەرەگراف

حكومەتی هەرێم بۆئەمساڵ دەتوانێت مووچەیەكی دیكە دابەشبكات‌و لە ساڵی داهاتوودا تەنها بە گرتنەبەری "چاكسازیی گەورەو جددی" لە لیستی مووچەخۆران‌و خانەنشیناندا دەتوانێت مانگانە مووچەیەك دابەشبكات سەرباری مانەوەی سیستمی پاشەكەوت.

هەناردەی نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتە لە هەرێم‌و مووچەی موچەخۆران لەپارەی فرۆشتنی نەوت دابین دەكرێت، دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەوتی كەركوك لەلایەن بەغداوە، هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر لە نیوە كەمیكردووەو حكومەت ڕوبەڕوی قەیرانێكی سەختتربووەتەوە بۆ دابینكردنی موچە‌و ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن نەكرێت‌و بودجە ڕەوانە نەكات، هەرێم ناتوانێت نیو مووچەش لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.

بۆ تاوتوێكردنی ئەو دۆخە نوێیەو پلانی دابەشكردنی موچە لە ساڵی نوێدا، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی حكومەت‌و ژمارەیەك وەزیرو بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران چوونە پەرلەمانی كوردستان‌و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی‌و لیژنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە.

دواتر هەریەكە لە ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران‌و شێركۆ جەودەت سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەو دۆخی دارایی هەرێمیان خستەڕوو.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران باسیلەوەكرد پێش هاتنی ساڵی 2018 مووچەیەكی دیكە دابەشدەكرێت، لەبارەی ساڵی داهاتووش وتی، ئەگەر بەغدا بودجە نەنێرێت، بەو داهاتەی لە ساڵی 2018 دەست حكومەت دەكەوێت ناتوانن مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە بدەین، وتیشی"كاتی ئەوە هاتووە چاكسازییەكی گەورەو جددی لە لیستی مووچەخۆراندا بكرێت، ئەگەر چاكسازییەكە ئەنجامبدرێت دەتوانین بە 400 ملیار دینارەكە مووچە بدەین."

بەرلە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرو گەڕانەوەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەوتی كەركوك لەلایەن بەغداوە، هەرێمی كوردستان مانگانە 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەركرد، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە كەمترە لە 300 هەزار، بەوهۆیەشەوە داهاتی هەرێم كەمبووەتەوە بۆ 400 ملیار دینار لەكاتێكدا پێشتر دوو ئەوەندە زیاتر بوو.

ئەگەر كوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن بكات‌و بودجەی هەرێم ڕەوانە بكرێت دۆخەكە دەگۆڕێت‌و دابەشكردنی موچە باشتردەبێت، هەربۆیە هێشتا حكومەت بەرچاو ڕوون نییە چۆن لە ساڵی داهاتوودا مامەڵە دەكات، ئەوە لەكاتێكدایە بەغدا تائێستا ئامادە نییە گفتوگۆ دەستپێبكات بۆ چارەسەری كێشەكان.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەكرد لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی چاكسازیدا پێداچوونەوە بە لیستی موچەخۆران‌و خانەنشیناندا دەكەن بەتایبەت ئەوانەی بە نایاسایی‌و بە پلەی باڵا خانەنشین كراون بەبێ ئەوەی پۆستی حكومییان هەبووبێت، تەئكیديشی كردەوە كە تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كەرتی ئەمنی‌و هێزی پێشمەرگە سیستمی پاشەكەوت بیانگرێتەوە یاخود بە دوومانگ جارێك مووچە وەربگرن.

هەروەها ئامانج ڕەحیم ڕەتیكردەوە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی ئەوە كرابێت لە 2018دا بە دوو مانگ مووچەیەك دابەش بكرێت، وتی"بەرنامەی حكومەت ئەوەیە خەڵك دەبێت مانگانە لانیكەم مووچەیەك وەربگرێت‌و تاكۆتایی ساڵ بەرچاومان ڕۆشن دەبێت" ئەوەشی خستەڕوو، حكومەت پڕۆژە یاسایەك لەبارەی مووچەو خانەنشینان دەنێرێتە پەرلەمانی كوردستان.

لایخۆیەوە شێركۆ جەودەت، سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا باسیلەوەكرد پێویستە هەموو لایەك پێكەوە هاوكاربن، چونكە "دۆخەكە زۆر هەستیارو مەترسیدارە."

شێركۆ جەودەت وتیشی"نابێت مووچەخۆری ڕاستەقینە بكرێتە قوربانی مووچەخۆری وەهمی‌و كەسانێك كە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن."

سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ئاشكراكرد، بۆ پرسی بودجەو چارەسەركردنی كێشەكان شاندێك لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی پەرلەمانی عێراق دەكات.

لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان 1 ملیۆن و249 هەزار و 481 مووچەخۆر هەن‌، بەڵام حكومەتی ناوەندیی تەنها داندەنێت بە 682 هەزار مووچەخۆری هەرێمدا، هەرچەندە دوای كۆنتڕۆڵكردنی كەركوك‌و ناوچە دابڕێندراوەكان لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ئەمساڵ، عەبادی چەندجارێك ئاماژەی بە ناردنی موچەی هەرێم كردووە كە 3 ساڵە بەهۆی كێشەكانەوە بەغدا بودجەو موچەی بڕیوە، بەڵام حكومەتی هەرێم متمانەی بە وتەكانی عەبادی نییە.

حكومەتی عێراق دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەكەی كوردستان چەندین ڕێكاری دژی هەرێم گرتەبەر، لەڕێی هێزی سەربازییەوە دەسەڵاتەكانی سەپاند بەسەر ناوچە جێناكۆكەكان‌و كۆنتڕۆڵی كردنەوە، هاوكات گەشتە نێودەوڵەتییەكانی لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم ڕاگرت‌و داوادەكات دەروازە سنورییەكان‌و فڕۆكەخانەكان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ناوەند‌و هەرێم بەڕوونی دانبنێت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولدا كە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەوەداوە.

ئه‌م بابه‌ته 706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەرێم: بەغدا لیستی موچەی داوانەكردووە‌و نازانین كام لیستانەن خەریكی لێوردبوونەوەیانن

حكومەتی هەرێم دەڵێت، تائێستا حكومەتی بەغدا داوای لیستی موچەخۆرانی هەرێمی نەكردووەو ئاگادارنین‌و نازانن خەریكی لێوردبوونەوەی كام لیستانەن وەك عەبادی ڕایگەیاندبوو.

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ توركیا

عێراق بۆرییەكی نوێ دروستدەكات بەمەبەستی گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیاو دەبێتە جێگرەوەی بۆرییە كۆنەكە.

نەوت وەك خەڵاتی ڕاستەقینەی سەركێشییە كوردییەكەی ئێران

دوای یارمەتیدانی عێراق بۆ خامۆشكردنی تەوژمێكی كوردی بەرەو سەربەخۆیی، ئێران ئێستا خۆی ئامادەدەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی هەناردەی نەوتی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.

نێچیرڤان بارزانی: نەوت‌و هەموو شتێك ڕادەستی بەغدا دەكەین لە بەرامبەر سەدا 17ی بودجە

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئامادەن نەوت‌و فڕۆكەخانەو دەروازە سنورییەكان‌و سەرجەمی داهات ڕادەستی بەغدا بكەن لە بەرامبەر ناردنی پشكی سەدا 17.

حكومەتی هەرێم ساڵی داهاتوو چۆن دەتوانێت مانگانە نیو مووچە دابەشبكات؟

2017-12-13 16:14:28