بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ڕاپۆرتی ئەو كۆمپانیایانەی وردبینی بۆ نەوتی هەرێم دەكەن كۆتایی هات

یەکێک لەئۆفیسەکانی کۆمپانیای دیلۆیت

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

ڕاپۆرتی یەكەمی ئەو كۆمپانیا جیهانییانەی وردبینی بۆ پڕۆسەی نەوتی هەرێم دەكەن كۆتایی هاتووەو دوای تاوتوێكردنی لەگەڵ پەرلەمان بڕیارە حكومەت بڵاوی بكاتەوە، نێچیرڤان بارزانی وردبینییەكە بە "زۆر گرنگ‌و زۆر دەقیق" لە قەڵەم دەدات.

كۆمپانیاكانی دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ، كە پڕۆسەی وردبینییەكەیان ئەنجامداوە، خاوەنی ناوبانگێكی جیهانین لەبواری ژمێریاری‌و وردبینی، بەڵام ئەم كۆمپانیایانە لە چەندین وڵات ڕوبەڕوی ڕەخنەی توند بوونەتەوەو بەهۆی فێڵكردن‌و ئاسانكاریی بۆ دەوڵەمەندان‌و دەسەڵاتداران‌و ئەنجامدانی كاری نایاسایی، چەندینجار سزا دراون‌و غەرامەكراون.

پڕۆسەی وردبینی ئەو كۆمپانیایانە كە ئێستا تەواوبووە بۆ دەرهێنان‌و هەناردەكردن‌و فرۆشتنی نەوتی هەرێم‌و داهاتەكەی بووە لە 6 مانگی یەكەمی 2017دا، بڕیارە كارەكانیان بەردەوامیی هەبێت‌و لە سەرەتای هەناردەی نەوتی هەرێمەوە(مانگی 5ی 2014) وردبینی بۆ كۆی پڕۆسەكە بكرێت.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێ كردنی ڕاپۆرتی ئەو كۆمپانیایانە بووە، دوای كۆبوونەوەكە سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا خۆشحاڵیی خۆی پیشاندا لە تەواوبوونی ڕاپۆرتی یەكەمی وردبینی ئەو دوو كۆمپانیایەو بە جێبەجێكردنی "هەنگاوێكی زۆر گرنگ" ناوی برد.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، ڕاپۆرتەكانی ئەو دوو كۆمپانیایە بۆ بڵاوكردنەوەیەو دەخرێنە بەردەم ڕایگشتی، وتی"ئەم دوو كۆمپانیایە زۆر گرنگ‌و موهیم‌و گەورەن‌و لە دونیادا ناسراون" سوپاسی كارەكەیانی كردو وتیشی"زۆر بەدیقەتەوە وردبینی تەواو كراوە."

حكومەتی هەرێم وەك هەنگاوێك بۆ ڕەواندنەوەی ڕەخنەو گومانەكان لەسەر ناڕوونی فرۆش‌و داهاتی نەوتی هەرێم، ساڵی 2016 چەند بڕیارێكی دەركرد، یەكێك لەو بڕیارانە هێنانی كۆمپانیای بیانیی بوو بۆ وردبینی لە كەرتی نەوت، ڕۆژی 5-10-2016 گرێبەستی وردبینیی سەربەخۆی داهات‌و خەرجییەكانی نەوت‌و گاز لە هەرێمی كوردستان، لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیای دیلۆیت ئیمزا كرا.

دواتر حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای ئێرنست ئاند یەنگ، گرێبەستێكی دیكەی هاوشێوەی بۆ تەواوكردنی وردبینیكردنی پڕۆسەكانی نەوت‌و گاز لە هەرێمی كوردستان ئیمزاكرد.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ پڕۆسەی وردبینییەكەی بە هەنگاوێكی "هەتا بڵێی گرنگ" ناوبرد لە پرسی شەفافیەت لە كەرتی نەوتدا، ئەوەشی خستەڕوو، هەموو پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان وردبینی دەكرێن، ئەو پارەیەی كە وەرگیراوەو پێی دەوترا شیرینی نەوت، وردبینی لەوەشدا دەكرێت‌و هەمووشی بڵاودەكرێتەوە.

ئەو دوو كۆمپانیایە لەسەرچی سزا دراون؟

هەرچەندە دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ، خاوەنی ناوبانگێكی جیهانین لەبواری ژمێریاری‌و وردبینی، بەڵام ئەم كۆمپانیایانە لە چەندین وڵات ڕوبەڕوی سزا بوونەتەوەو مێژووی كاركردنیان لەبواری وردبینیدا تێڕوانینێكی جیاواز دێنێتە پێش دەربارەی ئەو ئەركە سەرەكییەی لەكوردستان هەیانە كە وردبینی‌و شەفافیەتەو سەرۆكی حكومەت بەو ڕەهاییە بە "زۆر گرنگ‌و زۆر دەقیق" كارەكانیان لەقەڵەم دەدات.

یەکێک لەئۆفیسەکانی کۆمپانیای ئیرنست ئاند یەنگ.

دیلۆیت‌و ئیرنست ئاند یەنگ، دوان لەو چوار كۆمپانیا زەبەلاحەی جیهانن (لەگەڵ پی دەبلیو سی‌و كەی پی ئیم جی) كە لەبواری ژمێریاری‌و وردبینی كاردەكەن.

ساڵی 2014 سەنتەری نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی لێكۆڵەر لە بەدواداچونێكدا ئاشكرایكرد كە ئەو چوار كۆمپانیایە ئەندازیاری سەرەكیی سیستمی ئۆفشۆر-ن‌و یاریكەری سەرەكین لە بازرگانی نێوان سنوری وڵاتان كە لە ڕوی مۆڕاڵی‌و یاساییەوە جێگای گومانن.

ئۆفشۆر سیستمێكە بازرگانە گەورەكان بەكاریدەهێنن بەشێوەیەك كەسانی نەناسراو دەكەنە بەڕێوەبەری پڕۆژەكانیان بە مەبەستی پێدانی باجێكی كەمتر بەحكومەتەكان‌و پاراستنی سامانەكانیان لە ناجێگیرییە سیاسیی‌و ئابورییەكان، لە بەریتانیا چەند دورگەیەكی تایبەت بەو سیستمە هەن.

هاوكات كۆمپانیای دیلۆیت كە بارەگاكەی لەشاری نیویۆركی ئەمەریكایە، لەلایەن دادوەری نیویۆركەوە بە تاوانبار ناسرا، چونكە هاوكاری بانكێكی كردوە كە ئەو بانكە پێشیلی گەمارۆكانی ئێرانی كردوە. هەروەها لەساڵی 2012 لەئەمەریكا ئەو كۆمپانیایە بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار غەرامە كراوە بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانەوە.

"وا بڕیاربوو ئەم كۆمپانیایانە لەسەر شەرەف‌و دەستپاكی بنیات بنرێن، بەڵام ئێستا ئەوەندە گەورەبون تەنیا مەبەستیان پەیداكردنی پارەیە" ئەمە قسەی فرانسین مەككینا ژمێریاری پێشووی كۆمپانیای پی دەبلیو سی‌و كۆمپانیای كەی ئیم پی جی-یە.

هەروەها دەڵێت"ئەوان نیگەرانی ناوبانگیان نین، چونكە ئەم هەموو كارانەیان كاریگەری نەبوەو تادێت گەورەتر دەبن."

كۆمپانیای ئیرنست ئاند یەنگ ساڵی 2016 لە ئەمەریكا بەبڕی 9 ملیۆن‌و 300 هەزار دۆلار غەرامەكرا بەهۆی بوونی پەیوەندی ناجۆرو نایاسایی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە وردبینیان بۆ دەكردن.

سەرباری ئەو سزادانانەیان، ئەم كۆمپانیایانە ڕەتیدەكەنەوە كە كاری نایاسییان كردبێت، وەك ڕێوشوێنێكیش بۆ پاراستنی خۆیان، كاتێك ئەم چوار كۆمپانیا زەبەلاحە توشی گرفت دەبن ژمارەیەك كارمەند تاوانبار دەكەن‌و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن‌و دەڵێن هەڵە تێگەیشتنیك هەیە.

ئەو چوار كۆمپانیایە كە دوانیان وردبینی بۆ نەوتی هەرێم دەكەن، لە هەموو جیهاندا كار دەكەن‌و بەیەكەوە 700 هەزار كارمەندیان هەیەو داهاتیان دەگاتە زیاد لە 100 ملیار دۆلار، كاری كۆمپانیاكان بەشێوازێكی لامەركەزییە، بەڵام بەرپرسە پلەباڵاكانیان لە ئەمەریكان.

لەناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو یەكەیەكی كۆمپانیای دیلۆیت كە وردبینی بۆ نەوتی هەرێم دەكات، لە سعودیە بەهۆی سەرپێچییەكانییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ كارەكانی هەڵپەسێردراو بە بڕی 300 هەزار ڕیاڵی سعودی غەرامەكرا.

ئەو چوار كۆمپانیایە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19و سەرەتای سەدەی 20 كاتێك كە كۆمپانیا ژمێریارییە بەریتانی‌و ئەمەریكییەكان یەكیانگرت، دەسەڵاتی ئەم چوار كۆمپانیایە هەژموونی لەندەن‌و واشنتن دەگەیەنێت لە سیستمی دارایی جیهاندا.

ڕەخنەیەكی سەرەكی كە لەحكومەتی وڵاتانی ئەوروپی‌و ئەمەریكی دەگیرێت ئەوەیە كە لەكاتێكدا ئەو وڵاتانە باسی شەفافیەت دەكەن‌و دەڵێن دژی گەندەڵین، بەڵام ئەو كۆمپانیایانە ئەوەندە بە گەورە دەزانن كە ناتوانن هەنگاوی جدی بۆ چارەسەركردنی شەفافیەت لەبەرامبەریان بگرنەبەر‌و تەنها هەنگاوی لاوەكیی دژیان دەنێن.

دەسەڵاتی ئەم چوار كۆمپانیایە ئەوەندەیە كە كاریگەرییان هەیە بۆ یاسادانان بۆ سیستمی ئۆفشۆر كە زۆر نهێنییەو هاوكاری دەسەڵاتداران‌و دەوڵەمەندان دەكەن كە پارەكانیان لەو شوێنانە بشارنەوە كە حكومەتەكان‌و بەرپرسانی باج دەستیان پێیان ناگات.

ئاستین میچیڵ ئەندام پەرلەمان لە بەریتانیا دەڵێت"دەسەڵاتی ئەم چوار كۆمپانیایە لە حكومەتەكان زۆرترە."

لەبەدواداچونێكدا كە ساڵی 2011 ئەنجامدراوە، دەركەوتوە كە ئەو چوار كۆمپانیایە بە یەكەوە 81 ئۆفیسیان هەیە لە دورگەكانی ئۆفشۆردا كە دەسەڵاتدارە گەندەڵەكان داهاتەكانیانی تێدا دەشارنەوە.

دیلۆیت بۆ نمونە 150 كارمەندی هەیە لە دوو ناوچەی گەورەی ئۆفشۆر (جێرزی و گێرنزی) كە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەریتانیادان، لەدۆسیە بەناوبانگەكەی "پۆرتكۆلیس تراست نیت" كە كۆمپانیای ئۆفشۆری بە فێڵێكی زیرەكانە دادەنا دەركەوت كە ئەو چوار كۆمپانیایە ڕۆڵیان هەبووە.

پرسی دەرهێنان‌و فرۆش‌و داهاتی نەوت لە گەرمترین پرسەكانی ئەم چەند ساڵەی هەرێمی كوردستان بووە، یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم بۆ شەفافیەت لەوكەرتە، ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم بوو، بەڵام زیاتر لە ساڵێكە بڵاوكردنەوەی ئەو ڕاپۆرتەی ڕاگرتووەو حكومەت بڕیاریداوە تا ئەو كۆمپانیایانە وردبینییەكە نەكەن ڕاپۆرتی مانگانەی هەناردەو داهاتی نەوت بڵاونەكاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 1569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ڕاپۆرتی ئەو كۆمپانیایانەی وردبینی بۆ نەوتی هەرێم دەكەن كۆتایی هات

2018-01-08 18:25:43