بنەمای پەرەگراف متمانەیە

مووچە بە سیستمی نوێ دابەشدەكرێت‌و پێداچوونەوەیەكی دیكە بە پاشەكەوتدا دەكرێت

دوای دوو ساڵ حكومەتی هەرێم دەستكاری سیستمی پاشەكەوتی مووچەی كرد.

پەرەگراف

لەگەڵ بەردەوامیی خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند، مووچە بە سیستمی نوێی پاشەكەوت دابەشدەكرێت‌و وەزارەتەكان ئاگاداركراونەتەوە لیستەكانیان ئامادە بكەن، پارێزگاری سلێمانیش داوای كردنەوەی قوتابخانەو نەخۆشخانەو سەرجەم فەرمانگەكان دەكات‌و ئاماژە بەوەدەكات، جارێكی دیكەش پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەكەوتدا دەكرێت‌و بڕی پاشەكەوت كەمتر دەكرێتەوە.

بەمەبەستی جێبەجێكردنی سیستمی نوێی پاشەكەوت كە هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكان كۆبووەتەوە.

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی‌و ئابوری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، سەرجەم وەزارەتەكانیان ئاگاداركردووەتەوە لیستی مووچە ئامادە بكەن بۆ دابەشكردنی مووچە بە سیستمی نوێی پاشەكەوت.

ڕێباز حەملان، باسیلەوەكرد لەگەڵ وەزیرانی پەروەردەو تەندروستی قسەی كردووە، وتی"پێموتوون ئامادەین بەسیستمی نوێ لەم هەفتەیەدا لیستی نوێی موچە ئامادە بكەین، بەڵام دەكەوێتەسەر ئەوەی ئێوە لیستەكانتان بنێرن، داواشمان لە سەرجەم وەزارەتەكان ئەوەیە لیستەكانیان بە زوترین كات ئامادەبكەین‌و بەپێی داهاتی بەردەست بەردەوام مووچە دابەشدەدەكەین."

وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پارەیەی لەبەردەستیاندایە بەشێكی داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە، بەڵام ناگاتە ئەو بڕەی لەسەری ڕێككەوتوون بۆ سیستمی نوێی مووچە كە 375 ملیار دینارە، چاوەڕوانیشن بەغداد 317 ملیارو ئەمەریكا 25 ملیار دینارەكەی پێشمەرگە بنێرن.

ڕێباز حەملان، باسیلەوەشكرد، پارە لای خۆیان ناهێڵنەوەو دابەشی دەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو 10 ملیار دینارەی بۆ وەزارەتی ناوخۆو ئەو 12 ملیار دینارەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تەرخانكراون، ئەو دوو وەزارەتە خۆیان دیاریی دەكەن چۆن دابەشی دەكەن‌و دەیدەن بە چ بەڕێوەبەرایەتییەكیان.

لێدوانەكانی وەزیری دارایی لە كاتێكدایە ئەمڕۆش بۆ هەشتەم ڕۆژ لەسەر یەك خۆپیشاندانەكان دژی سیستمی پاشەكەوت لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامن، خۆپیشاندەران داوادەكەن سیستمەكە بەتەواوی هەڵبوەشێتەوە‌و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی تەواویان پێبدرێت.

هەر ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا چەند خاڵێكی ئاڕاستەی ڕایگشتی‌و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم كردو تێیدا ئەوەی خستەڕوو، جارێكی دیكەش دەستكاریی سیستمی پاشەكەوت دەكرێت‌و بڕی پاشەكەوت كەمتر دەكرێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، باسیلەوەكرد، لەكاتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە موچەی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانییانی سیاسی(بڕیارە مووچەو شایستە داراییەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق یەكبخرێت) ئەوكات حكومەتی هەرێم 40 ملیار دیناری دیكەی بۆ دەگەڕێتەوەو دەیخاتە سەر سیستمی پاشەكەوت.

"پاشەكەوت لە ڕێژەی ١٠٪ بۆ ٣٠٪ دەگۆڕێت بۆ ١٠٪ بۆ ١٨٪، ناوەڕۆكی ئەمەش بەفەرمی دەگاتە گشت دامودەزگاكان، دەخوازین حكومەتی ناوەندیش پابەندی تەواوی دابینكردنی موچەو بودجەی هەرێمی كوردستان بێت لە ئێستاو داهاتووشدا" هەڤاڵ ئەبوبەكر وا دەڵێت.

خۆپیشاندانەكان لە سنوری ئیداریی پارێزگاری سلێمانی-دایە كە بوونەتەهۆی داخستنی قوتابخانەكان‌و ئەوەش مەترسیی لەسەر خوێندنی ئەمساڵ دروست كردووە، هەروەها نەخۆشخانەكانیش پەكیان كەوتووەو خزمەت پێشكەشی هاوڵاتیان ناكەن.

هەربۆیە هەڤاڵ ئەبوبەكر لەگەڵ ئەوەی دڵنیایی دەدات كە هیچ بڕیارو فەرمانێك بۆ سزادانی موچەخۆران لەئارادا نییە، هاوكات دەڵێت"وەك هەمیشە ئەركی خوێندن‌و خزمەتگوزارییە گشتییەكان‌و ئاسایش‌و ئارامیی لەئەستۆی هەموواندایە، دەخوازین لەپێناوی دروستكردنەوەی متمانەو نەوەستانی ژیانی گشتیدا تا كاتی دڵنیابوون لە سیستمی نوێ‌، خوێندنگاو نەخۆشخانەو تەواوی فەرمانگەكان بكەینەوەو بیانكەینە پێگەی چاودێریكردنی حكومەت‌و پاراستنی داوا ڕەواكان و كاراكردنەوەی خزمەتگوزارییەكان، بەم شێوازە نوێیە درێژە بە هەر هەنگاوو چالاكیی و ناڕەزایەتییەكی مەدەنیانە بدەین."

هەفتەی ڕابردوو لە چوارەم ڕۆژی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكان دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە، حكومەتی هەرێم وردەكاریی گۆڕانكاریی لە سیستمەكە ڕاگەیاند‌و بڕی پاشەكەوتی كەمكردەوە، بەپێی گۆڕانكارییەكە زۆرترین بڕی پاشەكەوت دەبێت بە لەسەدا 30.

گۆڕانكارییەكە بە جۆرێكە؛ ئەگەر مووچەخۆرێك مانگانە 840 هەزار دینار موچەكەی بێت لە ڕابردوودا لەسەدا 50ی بۆ پاشەكەوت كراوە، بەڵام بەپێی گۆڕاكارییەكەی ئەمڕۆ پاشەكەوتەكە كەمدەكرێتەوە بۆ لەسەدا 18، واتە مانگانە بڕی 688 هەزارو 800 دینار وەردەگرێت‌و 151 هەزار دیناری بۆ پاشەكەوت دەكرێت، بەو پێیەش 286 هەزار دینار خراوەتەوەسەر مووچەی ئەو مووچەخۆرە.

ئەو مووچەخۆرانەشی بڕی مووچەكەیان لە یەك ملیۆن تا یەك ملیۆن‌و 500 هەزار دینارە، لە ڕابردوودا لەسەدا 60یان بۆ پاشەكەوت كراوە، بەڵام بەپێی گۆڕانكارییەكە بڕی پاشەكەوتەكەیان دەبێت بە لەسەدا 23، واتە؛ ئەو مووچەخۆرە مانگانە 770 هەزار دینار وەردەگرێت‌و 230 هەزاری بۆ پاشەكەوت دەكرێت، لەكاتێكدا پێشتر 400 هەزار دیناری وەردەگرت‌و ئەوەی دیكەی بۆ پاشەكەوت دەكرا.

هەربەپێی گۆڕانكارییەكە، دەستكاری بڕی پاشەكەوتی مووچەی پلە باڵاكان نەكراوە وەك وەزیرو پەرلەمانتاران‌و وەك پێشووتر پاشەكەوت دەیانگرێتەوە.

ئەو كەسانەشی تا 400 هەزار دینار مووچەیان هەیە پاشەكەوت نایانگرێتەوەو مووچەی تەواو وەردەگرن، لە كاتێكدا پێشتر بە بڕی جیاواز پاشەكەوت دەیگرتنەوە.

هەروەها خانەنشین‌و كەسوكاری‌و شەهید‌و ئەنفالكراوان‌و تۆڕی كۆمەڵایەتیی، هیچ بڕەپارەیەكیان بۆ پاشەكەوت ناكرێت‌و لەمەودوا مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

زۆرترین بڕی پاشەكەوتی مووچەش كە لەسەدا 30یە، بەڕێوەبەری گشتی‌و وەكیل وەزیرەكان دەگرێتەوە، تا ئاستی مووچەی 2 ملیۆن دینار لەسەدا 25 پاشەكەوت دەیگرێتەوە.

دەربارەی چارەنوسی پارە پاشەكەوت كراوەكانی مووچەخۆران، ڕێباز حەملان تەئكیدی لەوەكردەوە، پاشەكەوتەكە نافەوتێت‌و هەركاتێك داهاتی حكومەت بەرزبووەوە بڕەپارەیەك بۆ دانەوەی پاشەكەوت دادەنرێت.

كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم چەندە؟

وەزیری دارایی كۆی داهات‌و خەرجییەكان حكومەتی ئاشكراكردو ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتووشدا وردەكاریی سەرجەمی خەرجی‌و داهات ڕادەگەیەنن.

ڕێباز حەملان لەكاتی ڕاگەیاندنی دەستكاریكردنی سیستمی پاشەكەوت، وتی، مانگانە وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێم 375 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی دارایی‌و حكومەتی عێراق 317 ملیار دینار‌و ئەمەریكا 25 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێم دەنێرن، كە دەكاتە 717 ملیار دینار، ئێستا مووچەی هەموو موچەخۆران بە پاشەكەوتەوە 588 ملیار دینارە.

دەربارەی جیاوازیی ئەو دوو ژمارەیە كە 129 ملیار دینار دەكات، وەزیری دارایی ئەوەی خستەڕوو، ئەو پارەیە بەم جۆرە دابەشدەكەن؛ 110 ملیار دابەشدەكەن بەسەر موچەخۆرانی مەدەنیدا، 10 ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ، 12 ملیار دینار بۆ پێشمەرگەو دەزگای ئاسایش.

"ئەمە هەنگاوی یەكەمەو لە داهاتوویەكی نزیكدا هەوڵدەدەین پاشەكەوتی مووچە نەهێڵێن" ڕێباز حەملان وای وت.

داهاتی نەوتی هەرێم چەندە؟

وەزیری دارایی ئەوەی پشتڕاست كردەوە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان زیاترە لەو بڕەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی، بەڵام وتی، ئەو پارەیە خەرجیی دیكەی لێدەدرێت.

"ڕاستە داهاتی نەوت لەسەرووی 600 ملیارەوەیە، بەڵام هەمووی نایەتە وەزارەتی دارایی، لە سەدا 32ی بۆ كۆمپانیا نەوتییەكانەو لەسەدا 5ی بۆ گواستنەوەی نەوتەكەیەو ئەو قەرزانەشی كە زۆربەی لەڕێی نەوتەوە كراوە پێوستیان بە پێدانەوەیە."

دەربارەی داهاتی وەزارەتی دارایی، ڕێباز حەملان باسیلەوەكرد ساڵانی 2015ی 2016 داهاتیان گەیشتووەتە 200 ملیار دینار، ئێستا بە تێكڕا 120 ملیار دینار داهاتیان هەیە.

وتیشی"ناتوانین هەمووی بۆ مووچە دابین بكەین، فڕۆكەخانەو نەخۆشخانەو كڕینی دەرمان‌و پاككردنەوەی شارەكان‌و بەكرێ گرتنی خانو و سەیارەو نەسریەی دامودەزگاكان بەو پارەیە دەكرێت."

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی داهاتی نەوت بە هاوكاری كۆمپانیای دیلۆیت ئاشكرا دەكرێت‌و وەزارەتی دارایی‌و ئابوریش تەواوی داهات‌و خەرجییەكانی دەخاتەڕوو.

ئه‌م بابه‌ته 1022 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

وردەكاریی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە

لە چوارەم ڕۆژی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكان دژی سیستمی پاشكەوتی مووچە، حكومەتی هەرێم وردەكاریی گۆڕانكاریی لە سیستمەكە ڕاگەیاند‌.

تێرنەبوون لە برسیكردنی خەڵك؟

بۆ یەكەمجار خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی پاشەكەوتی مووچە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتەوەو خۆپیشاندەران دروشمی تووندیان لە دژی حكومەت دەوتەوە.

كۆمپانیایەك لە سلێمانی دەبێتە وەكیلی سەرەكی مۆبایلی ئێڵ جی لە عێراق

كۆمپانیایەكی مۆبایل لە سلێمانی متمانەی كۆمپانیای ئێڵ جی كۆریی بەدەستهێناو بووە وەكیلی سەرەكیی مۆبایلی ئێڵ جی لە عێراق.

گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكان هەڵگیراو حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی ناردنی مووچەیە

حەیدەر عەبادی شەش بڕیاری لە بارەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەركردو گەمارۆی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەڵگرت.

مووچە بە سیستمی نوێ دابەشدەكرێت‌و پێداچوونەوەیەكی دیكە بە پاشەكەوتدا دەكرێت

2018-04-01 16:29:14