بنەمای پەرەگراف متمانەیە

داڤۆس؛ سەرۆك‌و بازرگانەكان بەدوای پارەی زیاتردا دەگەڕێن

ساڵانە داڤۆس سەركردەو دەوڵەمەندەكانی جیهان كۆدەكاتەوە

پەرەگراف- ڕێنوار نەجم

بڕیارە سبەینێ لەشارۆچكەی داڤۆسی وڵاتی سویسرا كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بەڕێوەبچێت‌، بۆ ئەو مەبەستەش مەسعود بارزانی‌و وەفدێك لەهەرێمی كوردستانەوە بەرەو سویسرا بەڕێكەوتن.

ساڵانە لەمانگی 1 دا، شارۆچكەی داڤۆسی سویسری كە دەكەوێتە نزیك چیای ئەڵپ دەبێتە شوێنی كۆبونەوەی سەرۆك وڵاتانی جیهان‌و بازرگانە بەناوبانگەكان. هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارۆچكەیە لەكاتێكی ئاساییدا تەنها 11 هەزار هاوڵاتییە، بەڵام بۆ دوو هەفتەو لەمیانی بەڕێوەچوونی ئەو كۆڕبەندەدا ژمارەی دانیشتوانەكەی بۆ 30 هەزار بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو وەفدانەی لەسەرتاسەری جیهانەوە ڕوویتێدەكەن.

كۆنگرەكەی ئەمساڵ لەرۆژانی 17 تا 20ی مانگ بەردەوام دەبێت لەژێر ڕێوشوێنێكی ئەمنیی تونددا، بۆ بەرگرتن لەهەر كارێكی نەخوازراو.

كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە گرانترین كۆبونەوەی جیهان دادەنرێت بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گرێبەستی ئابوری لەكۆبوونەوە فەرمییەكان‌و پەراوێزی ئەو كۆبوونەوانەدا ئەنجام دەدرێن.

ئەمڕۆش مەسعود بارزانی بەمەبەستی بەشداریی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت، بەپێی سایتی سەرۆكایەتی هەرێم"لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەشدا كۆمەڵێك دیدارو چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردە بەشداربووەكاندا دەبێت".

هاوكات هەریەك لە فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، لەو سەردانەدا یاوەریی بارزانی دەكەن.

بەشداریی ئەو وەفدە باڵایەی هەرێم لەو كۆڕبەندە ئابورییە بەناوبانگەدا لەكاتێكدایە كوردستان 3 ساڵە لەقەیرانێكی سەختی داراییدایەو حكومەت سەرباری پیادەكردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە، لەتوانایدا نییە مانگانە لەكاتیخۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشبكات‌و موچەی چەند مانگێكیش قەرزارە، سەرباری ئەوەش زۆربەی پڕۆژەكان بەهۆی قەیرانەكەوە راگیراون.

پێشتر بارزانی دوو جارو لەساڵەكانی 2013 و 2014 بەشداری كۆڕبەندەكەی كردووە. لەوێش دیداری لەگەڵ سەرۆك‌و كەسایەتییە جیهانییەكاندا ئەنجام داوە.

لەساڵی 1971 پڕۆفیسۆری ئابووریی ئەڵمانی، كلاوس سچواب ئەم كۆڕبەندەی دامەزراند، سەرەتا تەنها بەكۆنگرەیەك بۆ سەركردەكانی ئابووریی ئەوروپا دەستیپێكردوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمەریكییەكاندا. دوو ساڵ دواتر، كۆنگرەكە فراوانتربوو بۆ ئابووریی جیهانی‌و سەركردە سیاسییەكانیش بانگهێشت كران.

بۆ كۆڕبەندی 2017ی داڤۆس، زیاتر لە 2 هەزارو 500 كەس بەشداری دەكەن لە 90 وڵاتی جیاوازەوە، زۆرینەی بەشداربووەكان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكانن، بەڵام چاوەڕێدەكرێت زیاتر لە 20 سەركردەو سەرۆك حكومەت بەهەمان شێوە بەشداری بكەن.

تێریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەروەها خی جینپینگ، سەرۆكی چین ئەمساڵ بۆ یەكەمینجار بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەكەن، پێشتر هیچ سەرۆكێكی وڵاتی چین بەشداری كۆڕبەندەكەی نەكردوە. 500 رۆژنامەنووسیش روماڵی رووداوەكانی كۆڕبەندەكە دەكەن.

لەكۆڕبەندەكەدا ساڵانە توێژینەوەو گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابووریی جیهان بەڕێوەدەچێت‌‌و بەشداربووان پێشنیارو راسپاردەی خۆیان دەخەنەڕوو. بەڵام ئەوەی گرنگە لەداڤۆس، ئەو رێكەوتنە بازرگانیانەیە كە لەنێوان وڵاتان‌و كۆمپانیا جیهانییەكاندا لەپەراوێزی دانیشتنە فەرمییەكاندا ئەنجامدەدرێن، قەبارەی ئەو رێكەوتنانەش ساڵانە بەچەندین ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.

داڤۆس؛ سەرۆك‌و بازرگانەكان بەدوای پارەی زیاتردا دەگەڕێن

2017-01-16 15:57:49