بنەمای پەرەگراف متمانەیە

كۆمپانیا توركییەكان چاویان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانە

واژۆكردنی پرۆتۆكۆلی نێوان ژوری بازرگانی سلێمانی‌و ئامەد. وێنە؛ ماڵپەڕی ژوری بازرگانی سلێمانی.

پەرەگراف

كۆمپانیا توركییەكان چاویان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەو دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بازرگانانی هەرێم ببوژێننەوەو ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە كە گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران‌و كاردانەوەكانی تاران دروستی دەكات.

بۆ ئەو مەبەستە ژورە بازرگانییەكانی ئامەدو باتمان لە هەرێمی كوردستانن‌و ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی 60 كۆمپانیا پڕۆتۆكۆڵێكیان لەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی واژۆكردو دواتر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی ئەنجامدا.

یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، وەفدە بازرگانییەكەی توركیا لەسەر داواكاریی ئەوان دوو بواردا بەڵێنی جدییانداوە هاوكاریی بازرگانانی هەرێم بكەن، ئەوانیش؛ لە پرسی كردنەوەی ئاسمانی توركیا بە ڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی‌و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی بانكەكانی كوردستان هەیانە بە مەبەستی بەهێزكردنی سیستمی بانكی.

"ماوەیەكی زۆرە هاتوچۆ و سەردان كەمبووەتەوە، هاتنیان بۆ ژیانەوەیەكی نوێیە لەكارە بازرگانی‌و پیشەسازییەكان" جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی وای وت.

شاندە توركییەكە لەگەڵ ژوری بازرگانی سلێمانی پڕۆتۆكۆڵێكی واژۆكرد بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان‌و بەگەڕخستنەوەی پەیوەندییەكان، هەروەها ئاگاداركردنەوەی یەكتر لە گۆڕانكاریی بازرگانی‌و كۆمەك‌و هاوكاری بۆ كاری هاوبەش‌و كەمكردنەوەی كێشەكان.

واژۆكردنی پڕۆتۆكۆڵی نێوان ژوری بازرگانی سلێمانی‌ لەگەڵ ژوری بازرگانی ئامەد‌و باتمان. وێنە؛ ئێن ئاڕتی.

محەمەد قایە، سەرۆكی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازی ئامەد ئاماژەی بە پێویستیی كردنەویە ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی سلێمانی‌و بەهێزكردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەردوولا كرد.

سەرۆكی ژوری بازرگانی ئامەد، باسیلەوەشكرد ئەگەر پەیوەندی بازرگانی‌و ئابوری دەستپێبكەنەوە كاریگەری لەسەر چارەسەربوونی كێشە سیاسیەكانیش دەبێت، وتی"لەگەڵ حكومەتی توركیا گفتوگۆ دەكەین بۆ چارەسەری كێشەكان، حكومەتی توركیاش دەزانێت پێویستە پەیوەندی ئابوری‌و بازرگانی دەستپێبكاتەوە. دەتوانین بڵێین هاتن‌و چوون لە ئیبراهیم خەلیل ئاسانتربووە، هیوادارین توركیا كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە كاتێكی نزیكدا چارەسەر بكات‌و حكومەت تێڕوانینێكی نەرمی هەیە لەسەر ئەو پرسە."

هاتنی بازرگانانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان‌و كاركردن بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییە ئابورییەكان لە كاتێكدایە، ئەمەریكا قۆناغی دووەمی سزاكانی بەسەر ئێراندا جێبەجێ كردووەو ئەو وڵاتەش دەیان بەرهەمی قەدەغەكردووە كە هەناردەی دەرەوە بكرێن بە مەبەستی پاراستنی ڕەوشی ئابوری ناوخۆی وڵاتەكەی.

سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران كاریگەریی لەسەر عێراق بە گشتی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەت‌و پارێزگای سلێمانی بە دیاریكراوی دەبێت، بەوپێیەی سلێمانی پەیوەندییەكی بەهێزی ئابوری‌و سنورێكی فراوانی لەگەڵ ئێراندا هەیە، لەو دۆخەشدا پێدەچێت كۆمپانیا توركییەكان بتوانن ڕۆڵی زیاتر لە بازاڕی هەرێم‌و سلێمانی ببینن.

لە وەڵامی ئەوەی كۆمپانیا توركییەكان دەتوانن ئەو بۆشاییە پڕبكەنەوە كە ئێران دروستی كردووەو دەیان بەرهەمی خۆی قەدەغەكردووە كە هەناردەی دەرەوە بكرێن، جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی وتی"توركیا بە توانایە لە هەموو بوارەكان بەتایبەت پیشەسازی، ئەوە كاری بازرگانەكانە دەزانن بازاڕ پێویستی بە چییەو لەسەر داواكاری بازاڕ كاڵا دەهێنن، لە توركیاش هیچ ئاستەنگێك لەسەر هیچ شتێك نییە كە داخڵی كوردستان بێت."

حكومەتی هەرێم‌و توركیا پەیوەندییەكی بەهێزی ئابورییان هەیە، نەوتی هەرێم كە بە بۆری سەربەخۆی كوردستان هەناردەی دەرەوە دەكرێت لە ڕێی توركیاوەو لە بەندەری جەیهانی ئەو وڵاتەوە دەفرۆشرێت، هاوكات دەروازەی ئیبراهیم خەلیل شاڕێی بازرگانیی نێوان توركیایە لەگەڵ عێراق‌و هەرێمی كوردستان.

دانەگاز دەڵێت بەرهەمهێنانی گاز لە چەمچەماڵ لەسەدا 30 زیادیكردووە

دانەگاز و هاوبەشەكانی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گازیان لە كێڵگەی كۆرمۆر ڕاگەیاندو دەڵێن، زیاتر لە دوو هێندەی ئێستا بەرزی دەكەنەوە.

هەناردەی نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێم بۆ توركیا دەستیپێكرد

نەوتی كەركوك بە بۆری هەرێمی كوردستان هەناردەی توركیا كرا، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی نوێ لە نێوان هەرێم‌و بەغداد.

كۆمپانیا توركییەكان چاویان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانە

2018-11-24 17:36:51