بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وردەكاریی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە

وردەكاریی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە
دوای دوو ساڵ حكومەتی هەرێم دەستكاری سیستمی پاشەكەوتی مووچەی كرد.

پەرەگراف

لە چوارەم ڕۆژی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكان دژی سیستمی پاشەكەوتی مووچە، حكومەتی هەرێم وردەكاریی گۆڕانكاریی لە سیستمەكە ڕاگەیاند‌و بڕی پاشەكەوتی كەمكردەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، زۆر نزیكبوونەتەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا پاشەكەوت نەمێنێت.

دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی حكومەت‌و وەزیری دارایی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامداو وردەكاریی دەستكاریكردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچەیان ئاشكراكرد، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، بەپێی گۆڕانكارییەكە زۆرترین بڕی پاشەكەوت دەبێت بە لەسەدا 30.

گۆڕانكارییەكە بە جۆرێكە؛ ئەگەر مووچەخۆرێك مانگانە 840 هەزار دینار موچەكەی بێت لە ڕابردوودا لەسەدا 50ی بۆ پاشەكەوت كراوە، بەڵام بەپێی گۆڕاكارییەكەی ئەمڕۆ پاشەكەوتەكە كەمدەكرێتەوە بۆ لەسەدا 18، واتە مانگانە بڕی 688 هەزارو 800 دینار وەردەگرێت‌و 151 هەزار دیناری بۆ پاشەكەوت دەكرێت، بەو پێیەش 286 هەزار دینار خراوەتەوەسەر مووچەی ئەو مووچەخۆرە.

ئەو مووچەخۆرانەشی بڕی مووچەكەیان لە یەك ملیۆن تا یەك ملیۆن‌و 500 هەزار دینارە، لە ڕابردوودا لەسەدا 60یان بۆ پاشەكەوت كراوە، بەڵام بەپێی گۆڕانكارییەكە بڕی پاشەكەوتەكەیان دەبێت بە لەسەدا 23، واتە؛ ئەو مووچەخۆرە مانگانە 770 هەزار دینار وەردەگرێت‌و 230 هەزاری بۆ پاشەكەوت دەكرێت، لەكاتێكدا پێشتر 400 هەزار دیناری وەردەگرت‌و ئەوەی دیكەی بۆ پاشەكەوت دەكرا.

هەربەپێی گۆڕانكارییەكە، دەستكاری بڕی پاشەكەوتی مووچەی پلە باڵاكان نەكراوە وەك وەزیرو پەرلەمانتاران‌و وەك پێشووتر پاشەكەوت دەیانگرێتەوە.

ئەو كەسانەشی تا 400 هەزار دینار مووچەیان هەیە پاشەكەوت نایانگرێتەوەو مووچەی تەواو وەردەگرن، لە كاتێكدا پێشتر بە بڕی جیاواز پاشەكەوت دەیگرتنەوە.

هەورەها خانەنشین‌و كەسوكاری‌و شەهید‌و ئەنفالكراوان‌و تۆڕی كۆمەڵایەتیی، هیچ بڕەپارەیەكیان بۆ پاشەكەوت ناكرێت‌و لەمەودوا مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن.

زۆرترین بڕی پاشەكەوتی مووچەش كە لەسەدا 30یە، بەڕێوەبەری گشتی‌و وەكیل وەزیرەكان دەگرێتەوە، تا ئاستی مووچەی 2 ملیۆن دینار لەسەدا 25 پاشەكەوت دەیگرێتەوە.

دەربارەی چارەنوسی پارە پاشەكەوت كراوەكانی مووچەخۆران، ڕێباز حەملان تەئكیدی لەوەكردەوە، پاشەكەوتەكە نافەوتێت‌و هەركاتێك داهاتی حكومەت بەرزبووەوە بڕەپارەیەك بۆ دانەوەی پاشەكەوت دادەنرێت.

نێچیرڤان بارزانی: دەتوانین مانگانە مووچە دابین بكەین

ڕاگەیاندنی گۆڕانكاریی لە سیستمی پاشەكەوتی مووچە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ بۆ چوارهەمین ڕۆژ لەسەر یەك خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەسەرتاسەری هەرێم بەردەوام بوو، نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئەوەی خستەڕوو، داواكاریی خۆپیشاندەران ڕەوایە، وتی"بەڵام ئەوەی بینیمان ئەم چەند ڕۆژە داواكاریی نەبوو هێندەی ئەوەی هێزە سیاسییەكان ویستیان ئیستغلالی بكەن بۆ مەرامی خۆیان ئەوە قبوڵناكەین."

سەرۆكی حكومەتی باسیلەوەشكرد، تێگەیشتنی تەواویان بۆ داوای خۆپیشاندەران هەیە، "تائەوەی نەگاتە تێكدان‌و دروستكردنی ئاژاوە، حكومەت قبوڵی ناكات‌و زۆریش بەتووندی وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە كە دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە."

دەربارەی گۆڕانكاریی لە پاشكەوتی مووچە، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد لە هەوڵدان پاشەكەوتی مووچە بە یەكجاریی لاببەن، وتی"ئەمڕۆ لەبەرژەوەندیی موچەخۆران هەنگاوێكی گرنگمان نا. گۆڕانكاریی گەورەمان لە مووچەی فەرمانبەران كردووە. زۆر نزیكبووینەتەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا پاشەكەوت نەمێنێت."

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەو بڕیارەی كە داویانە دڵنیان لەوەی دەتوانن مانگانە مووچە دابین بكەن.

كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم چەندە؟

وەزیری دارایی كۆی داهات‌و خەرجییەكان حكومەتی ئاشكراكردو ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتووشدا وردەكاریی سەرجەمی خەرجی‌و داهات ڕادەگەیەنن.

ڕێباز حەملان وتی، مانگانە وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێم 375 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی دارایی‌و حكومەتی عێراق 317 ملیار دینار‌و ئەمەریكا 25 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێم دەنێرن، كە دەكاتە 717 ملیار دینار، ئێستا مووچەی هەموو موچەخۆران بە پاشەكەوتەوە 588 ملیار دینارە.

دەربارەی جیاوازیی ئەو دوو ژمارەیە كە 129 ملیار دینار دەكات، وەزیری دارایی ئەوەی خستەڕوو، ئەو پارەیە بەم جۆرە دابەشدەكەن؛ 110 ملیار دابەشدەكەن بەسەر موچەخۆرانی مەدەنیدا، 10 ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ، 12 ملیار دینار بۆ پێشمەرگەو دەزگای ئاسایش.

"ئەمە هەنگاوی یەكەمەو لە داهاتوویەكی نزیكدا هەوڵدەدەین پاشەكەوتی مووچە نەهێڵێن" ڕێباز حەملان وای وت.

داهاتی نەوتی هەرێم چەندە؟

وەزیری دارایی ئەوەی پشتڕاست كردەوە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان زیاترە لەو بڕەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی، بەڵام وتی، ئەو پارەیە خەرجیی دیكەی لێدەدرێت.

"ڕاستە داهاتی نەوت لەسەرووی 600 ملیارەوەیە، بەڵام هەمووی نایەتە وەزارەتی دارایی، لە سەدا 32ی بۆ كۆمپانیا نەوتییەكانەو لەسەدا 5ی بۆ گواستنەوەی نەوتەكەیەو ئەو قەرزانەشی كە زۆربەی لەڕێی نەوتەوە كراوە پێوستیان بە پێدانەوەیە."

دەربارەی داهاتی وەزارەتی دارایی، ڕێباز حەملان باسیلەوەكرد ساڵانی 2015ی 2016 داهاتیان گەیشتووەتە 200 ملیار دینار، ئێستا بە تێكڕا 120 ملیار دینار داهاتیان هەیە.

وتیشی"ناتوانین هەمووی بۆ مووچە دابین بكەین، فڕۆكەخانەو نەخۆشخانەو كڕینی دەرمان‌و پاككردنەوەی شارەكان‌و بەكرێ گرتنی خانو و سەیارەو نەسریەی دامودەزگاكان بەو پارەیە دەكرێت."

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی داهاتی نەوت بە هاوكاری كۆمپانیای دیلۆیت ئاشكرا دەكرێت‌و وەزارەتی دارایی‌و ئابوریش تەواوی داهات‌و خەرجییەكانی دەخاتەڕوو.

وردەكاریی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە

2018-03-28 14:46:33