بنەمای پەرەگراف متمانەیە

حكوومەتی هەرێم: وەزارەتەكان هی حكوومەتی هەرێمن، نەك حیزبە بەشداربووەكانی ناو كابینە

پەرەگراف

حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت دەڵێت: هەندێ كەناڵی ڕاگەیاندن بە شێوەیەك بابەتەكەیان خستووەتە ڕوو كە گوایە دەستكەوتی حیزبێكە.

جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت "هەندێ كەناڵی ڕاگەیاندن بە شێوەیەك بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتیان خستووەتە ڕوو كە گوایە دەستكەوتی حیزبێكە. لێرەدا ڕوونی دەكەینەوە ئەم بابەتە لە كۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێككەوتی 7-8-2019 بڕیاری لەسەر دراوە".

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردووەتەوە "حكوومەتی هەرێم موڵكی هەموو هاووڵاتیانی كوردستانە و هەر بڕیارێكیش لەلایەن حكوومەتەوە دەدرێت هی هەموو هەرێمی كوردستانە، لایەنە بەشداربووەكانی ناو حكوومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حكوومەتدا بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان دەكەن".

جووتیار عادل بە گەڕانەوە بۆ "پێشەكیی هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەم" دەڵێت "وەزارەتەكان هی حكوومەتی هەرێمن، نەك حیزبە بەشداربووەكانی ناو كابینە. هیوادارین دەزگاكانی ڕاگەیاندنی حیزبەكانی بەشداربووی ناو حكوومەت، ڕەچاوی ئەم بنەمایە بكەن".

ڕۆژی حەوتی مانگ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و گفتوگۆی دەربارەی پێداچوونەوە بە لیستی ئەو كەسانەی كرد كە بە ناوی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار كراون و سوودمەندبوون لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی. بەپێی ڕاگەیەندراوی حكوومەتیش  "كۆبوونەوەكە بڕیاری دا هاوتەریب لەگەڵ پڕۆسەی پێداچوونەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتی دا".

*حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مووچەی 13 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بگێڕێتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌نجامی به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت، له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه‌، ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌كراوه‌.

قەرەیلان: وتەكانی بارزانی گرنگ‌و جوانن‌و پێویستە هەنگاوی كردەیی بنرێن

قەرەیلان وتەكانی بارزانی لەبارەی ڕەتكردنەوەی شەڕی كورد لەگەڵ كورد بە "گرنگ"‌و "جوان" وەسف دەكات‌و دەڵێت، سڵاو لە وتەكانی دەكەین و هاوڕاین.

وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغە كرد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتەی دا.

وەزیری پێشمەرگە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش‌ سەختتر دەبێت

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هۆشداریی دەدات لە خۆڕێكخستنەوەی داعش‌و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش سەختترو فراوانتر دەبێت.

حكوومەتی هەرێم: وەزارەتەكان هی حكوومەتی هەرێمن، نەك حیزبە بەشداربووەكانی ناو كابینە

2019-08-09 15:00:26