بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

په‌ره‌گراف

لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌رسێ‌ وڵات جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئامانجی سه‌ره‌كیی پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی سه‌رۆكانی سێ‌ وڵاته‌كه‌، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا و به‌ تایبه‌ت ئیدلب بوو.

هاوكات به‌یاننامه‌ی كۆتایی لووتكه‌كه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ "هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ سووریا" گرتووه‌ و به‌ "به‌زاندنی سه‌روه‌ریی خاكی سووریا" ناوی بردووه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڤلادیمێر پۆتین و حه‌سه‌ن ڕووحانی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ زوویی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكات.

ڕووحانی پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ "پێداچوونه‌وه‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای داخوازیی خه‌ڵك" ڕاگه‌یاند.

لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا به‌ هاوكاریی ڕووسیا، ئێران، توركیا و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان بۆ كاروباری سووریا پێك هێنراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌.

ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئیدلب، سه‌رۆككۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب به‌و شێوه‌یه‌ی پێشبینی ده‌كرا، جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌، "ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی تیرۆریسته‌كان" به‌رفراوانتر بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ توركیا هێزه‌كانی سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ شكاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب و هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی تۆمه‌تبار ده‌كات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ڕووسیا بارودۆخی ئیدلبی به‌ "زۆر نیگه‌رانكه‌ر" وه‌سف كرد، به‌ڵام وتی توندووتیژییه‌كان كه‌متربوونه‌ته‌وه‌ و "بارودۆخه‌كه‌ جێگیر بوووه‌".

ڤلادیمێر پۆتین سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ڕایگه‌یاند "كێشه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌وێ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا چاره‌سه‌ر بكرێن".

هه‌رچی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیشه‌ جارێكی دیكه‌ یه‌په‌گه‌ی به‌ "گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر داهاتووی سووریا" ناو برد.

ئه‌ردۆغان نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ناوچه‌ی ئارام بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانی سووریا به‌كار بهێنن و وتی "ڕێڕه‌وی ئاشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌بێته‌ قه‌ڵغانێك و كه‌نارێك بۆ په‌نابه‌ران. بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و دوو ملیۆن هاووڵاتییه‌ سوورییه‌ی په‌نایان بۆ وڵاته‌كه‌مان هێناوه‌، له‌م ناوچه‌یه‌ نیشته‌جێ بكه‌ین".

ڕووحانی و پۆتین و ئه‌ردۆغان، جگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی، كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیشیان ئه‌نجام دا.

ڕۆیته‌رز له‌ زاری وته‌بێژی كرملینه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێ‌ وڵاته‌كه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

نامەیەكی ترەمپ بۆ ئەردۆغان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ئاشكرا دەبێت

ترەمپ لە نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەردۆغانی كردووە، داوای لێ‌ دەكات كە پیاوێكی "توند و گێل" نەبێت و بە دانوستان لەگەڵ هەسەدە ڕازی ببێت.

پۆلیسی سلێمانی: ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان خۆكوژی بووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو ڕۆژنامەنووسەكە و منداڵەكەیان "خۆكوژی" بووە و سبەینێ وردەكاریی ڕووداوەكە بڵاو دەكەنەوە.

سەرۆكایەتییەكانی هەرێم خۆیان لە قەرەی توركیا نادەن

سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان، بە ڕوونی ئیدانەی لەشكركێشی توركیا ناكەن بۆ سەر ڕۆژئاوا

كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕاگرت

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كۆمپانیای فۆلكس ڤاگنی ئه‌ڵمانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاری دا دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له‌ توركیا ڕابگرێت.

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

2019-09-16 23:14:33