بنەمای پەرەگراف متمانەیە

گۆڕان: دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی "سزای سیاسی"یە

پەرەگراف

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری قوباد تاڵەبانی بۆ دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە "نایاسایی و سزای سیاسی" ناو دەبات و دەڵێت: ڕووبەڕووی دەبینەوە.

عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، نووسیویەتی "لە كۆتا ڕۆژەكانی كابینەی هەشتەمدا، جێگری سەرۆكی حكوومەت فەرمانی بۆ لادانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتیی پەرورەدەی سلێمانی دەركردووە، دواتر وەزیری پەروردە نووسراوی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەركردووە".

عەلی حەمەساڵح دەڵێت "ئەم بڕیارە بە شێوەیەكی نایاسایی دەركراوە و زیاتر سزایەكی سیاسییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیی بە یەكێك لە بەڕێوەبەرە گشتییە سەركەوتووەكان وەسف كردووە پشتیوانیی فراكسیۆنەكەی بۆ ڕاگەیاندووە. دەشڵێت "ڕووبەڕووی هەر سزایەكی سیاسی دەبینەوە بەرانبەر هەر بەرپرسێك بكرێت".

ئەم هەڵوێستەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە كاتێكدایە پێشتر سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بۆ پەرەگراف وتی "بە بڕیارێكی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە".

بەپێی سەرچاوەكەی پەرەگراف "ئەو بڕیارە پەیوەندیی بە چەند ڕێكارێكی ئیدارییەوە هەبووە كە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە پێوەی پابەند نەبووە"، بەڵام زانیاریی لەبارەی ئەو ڕێكارە ئیدارییانەوە نەخستە ڕوو.

پەرەگراف بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و زانینی هۆكاری ئەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانی، پەیوەندیی بە دڵشاد عومەرەوە كرد، بەڵام بەردەست نەبوو.

بەپێی سەرچاوەكەی پەرەگراف، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەوە كاروبارەكانی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوە دەبرێن.

دڵشاد عومەر لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان یەكێتی‌ و گۆڕان بۆ دابەشكردنی پۆستی حكوومەتە خۆجێییەكان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.

سوپای پاسداران كەشتییەكی بیانیی بە "سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە ڕاگرت

سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگرتنی كەشتییەكی بیانیی بە "یەك ملیۆن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ"ـەوە لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاكی: بە پەلە ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان داوای بە پەلە پێكهێنانی ئەنجوومەنێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكات.

برازاكەی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

مەتین دلۆڤان بارزانی، لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلان لە ڕووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لەلایەن هەندێك میدیاوە، دەڵێت "داوای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵانە تۆمار دەكەم".

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌ش له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان.

گۆڕان: دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی "سزای سیاسی"یە

2019-07-12 02:55:09