بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

په‌ره‌گراف

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌ش له‌م بڕیاره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان.

ئالن لۆرد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ڕایگه‌یاندووه‌ "ئه‌ندامێتیی توركیا له‌ پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فرۆكه‌ی ئێف 35 هه‌ڵده‌په‌سێردرێت و ڕێكاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ست پێ‌ ده‌كات.

پنتاگۆن داوای له‌ فڕۆكه‌وانه‌ توركه‌كان كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا سه‌رقاڵی مه‌شق بوون، تا 31ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌مریكا جێبهێڵن.

توركیا به‌شێك له‌ پارچه‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ دوورخستنه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌كه‌، ئه‌مریكا ناچاره‌ ئه‌و پارچانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه‌ دابین بكات.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌رانبه‌ر كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ئێس 400ی ڕووسیدایه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، كه‌ پێشتر واشنتۆن له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداریی به‌ توركیا دابوو.

دوێنێش دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا، كۆنگرەیەی ڕۆژنامەوانی لە كۆشكی سپی ئەنجام دا و تێیدا ڕایگەیاند "ئەمریكا ناتوانێت فڕۆكەی جەنگیی F-35 بە توركیا بفرۆشێت كە هاوپەیمانی ناتۆیە، لەبەر ئەوەی سیستەمی بەرگریی مووشەكیی لە ڕووسیا كڕیوە".

ترەمپ ئەو بڕیارەی وڵاتەكەی بە "نادادپەروەرانە" ناو برد و وتی "ئەو دۆخەی ئەوانی تێدان زۆر سەختە، ئێمەش وەك ئەمریكا كەوتووینەتە دۆخێكی سەختەوە، بەڵام كاری لەسەر دەكەین تا بزانین چی ڕوو دەدات".

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد كە لە سەردەمی سەرۆكایەتیی باراك ئۆبامادا داواكاریی توركیا بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی مووشەكیی پاتریۆتی ئەمریكی ڕەتكراوەتەوە. لەو ڕووەشەوە ڕەخنەی لە ئیدارەی ئۆباما گرت كە "بەو هۆیەوە توركیا سیستمی S-400ی لە ڕووسیا كڕیوە".

هه‌روه‌ها جەختی لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكی زۆرباشیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناچارن داواكاریی ئەنقەرە بۆ كڕینی 100 فڕۆكەی F-35 ڕەتبكەنەوە.

ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو ڕاده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی ئێس 400 له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ به‌ توركیا ده‌ستی پێكرد. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پرۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی پارچه‌كانی سیستمه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

ته‌رمی پێنج قوربانیی یه‌خته‌كه‌ی یۆنان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ كوردستان

ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ ته‌رمی قوربانیانی یه‌خته‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كه‌ی یۆنان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و...

سێ‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ده‌نه‌وه‌

سێ‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌ له‌ وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحیددا به‌ فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیان ڕاگه‌یاند.

شاسوار عەبدولواحید 48 كاتژمێر مۆڵەت دەدات بە 3 پەرلەمانتاری نەوەی نوێ

فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پڕبكەنەوە، بەپێچەوانەوە لە فراكسیۆنەكە "دەردەكرێن".

سەرنووسەری پەرەگراف بە كەفالەت ئازاد كرا

سەرنووسەری پەرەگراف لەسەر سكاڵایەكی دیكەی ئارام شێخ محەمەد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بە كەفالەت ئازاد كرا.

پنتاگۆن دوورخستنه‌وه‌ی توركیای له‌ پرۆژه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 ڕاگه‌یاند

2019-07-17 23:10:34