بنەمای پەرەگراف متمانەیە

وەزیری پێشمەرگە: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم

پەرەگراف

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای جەژن لەگەڵ لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق كۆدەبنەوەو ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بووە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، لە یەكەم ڕۆژی جەژندا سەنگەرەكانی بەرگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بەسەر كردەوەو قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرد.

وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكرد، گفتوگۆكانیان لەگەڵ عێراپ بەردەوام دەبێت‌و ئومێدی زۆرە دوای جەژن لەگەڵ لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق دەست بە كۆبوونەوە بكەن، "واقیعەكە دەخوازێت پەیوەندییەكی توندوتۆڵمان هەبێ‌و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەكە هەیە پڕی بكەینەوەو ڕێگە نەدەین تیرۆریستان سوودی لێوەربگرن".

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی "ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش كە بتوانن خۆیان ڕێكبخەنەوەو دڵنیام خۆیان كۆكردووەتەوەو خەریكی خۆ ڕێكخستنەوەن‌و ئەگەر چارەسەر نەكرێن ڕەنگە لە ئایندەدا بتوانن كاری خراپترو قێزەونتر بكەن".

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كە هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكان كشانەوە، دۆخی ئەو ناوچانە نارامیی تێكەوتووەو چەندین كردەوەو پەلاماری تیرۆریستیی ئەنجام دراون، بەتایبەت لە باشوری كەركوك جموجوڵی داعش لە چوارچێوەی گروپی بچوكدا زیادی كردووەو دەبینرێن.

پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی عێراق چەندین كۆبوونەوەیان كردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچانە بە هاوبەشیی، بەڵام هێشتا كۆبوونەوەكان نەگەیشتووەتە كۆتایی‌و پێشمەرگە نەچووەتەوە ئەو ناوچانە.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌نجامی به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت، له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه‌، ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌كراوه‌.

قەرەیلان: وتەكانی بارزانی گرنگ‌و جوانن‌و پێویستە هەنگاوی كردەیی بنرێن

قەرەیلان وتەكانی بارزانی لەبارەی ڕەتكردنەوەی شەڕی كورد لەگەڵ كورد بە "گرنگ"‌و "جوان" وەسف دەكات‌و دەڵێت، سڵاو لە وتەكانی دەكەین و هاوڕاین.

وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغە كرد

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتەی دا.

وەزیری پێشمەرگە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش‌ سەختتر دەبێت

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هۆشداریی دەدات لە خۆڕێكخستنەوەی داعش‌و دەڵێت: شەڕی داهاتوو دژی داعش سەختترو فراوانتر دەبێت.

وەزیری پێشمەرگە: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش

2019-08-11 12:58:33