بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ڕووحانی دەربارەی "دوورخستنەوەی" بۆڵتن چی دەڵێت؟

پەرەگراف

حەسەن ڕووحانی، سەرۆككۆماری ئێران، بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی لە بڕیاری دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەكات و دەڵێت: ئەمریكا دەبێت جەنگخوازی و جەنگخوازان دووربخاتەوە.

ڕووحانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی حكوومەتدا وتی "ئەمریكا دەبێت بزانێت جەنگخوازی و جەنگخوازان سوودیان نییە. دەبێت جەنگخوازان دوور بخاتەوە و واز لە سیاسەتی جەنگخوازی و ئەوپەڕی فشار بهێنێت".

سەرۆككۆماری ئێران جەختی لەوە كردەوە، وڵاتەكەی پرۆژەی ئەتۆمی بۆ پرۆژەی ئاشتیخوازانە بەكار دەهێنێت.

سەبارەت بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیش، ڕووحانی جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە "بەڵێن لە بەرانبەری بەڵێندایە. ئەگەر ئەوان بە بەڵێنەكانی خۆیانەوە پابەند بن، ئێمەش پابەند دەبین، بە پێچەوانەوە ئێمەش هەنگاوی هاوشێوە دەنێین".

ڕووحانی تیشكی خستە سەر ئەوەی كە هەنگاوی سێیەمی ئێران بۆ كەمكردنەوەی پابەندی بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، "گرنگترین هەنگاوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و بە دوو هەنگاوی پێشوو بەراورد ناكرێت". وتیشی "ئەگەر پێویست بكات، لە داهاتوودا هەنگاوی دیكەش دەنێنین".

دوێنێ‌، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند، بەڵام بۆڵتن دەڵێت: خۆم دەستم لە كار كێشاوەتەوە.

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وتی، شەوی ڕابردوو بە بۆڵتنی ڕاگەیاندووە كە چیتر پێویستی بە بوونی ئەو لە كۆشكی سپیدا نییە.

جۆن بۆڵتن كە بە دوژمنێكی سەرسەختی ئێران ناسراوە، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەیەوە ڕایگەیاندووە كە بە توندی دژی زۆرێك لە پێشنیارەكانی بووە.

ترەمپ دەڵێت، بەو هۆیەوە داوای لێ‌ كردووە دەست لە كار بكێشێتەوە، ئەویش بەیانیی ئەمڕۆ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە.

هاوكات سەرۆكی ئەمریكا سوپاسی بۆڵتنی كردووە و دەڵێت هەفتەی ئایندە ڕاوێژكاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی دەناسێنێت.

چەند خولەكێك پاش تویتەكەی ترەمپ، جۆن بۆڵتن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند كە خۆی شەوی ڕابردوو نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكی ئەمریكا كردووە، بەڵام ترەمپ پێی وتووە سبەینێ‌ لەوبارەیەوە قسە دەكەن.

هاوكات وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، چارلز كۆپەرمین بە وەكالەت پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكای وەرگرتووە.

*ناكۆكییه‌كانی تره‌مپ و بۆڵتن له‌سه‌ر چین؟

ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی سعوودیه‌ی ئاشكرا كرد

به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجانه‌ ئاراسته‌ كراون.

گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی" بەردەوام دەبێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكان "لە چوارچێوەی كارنامەی مەسروور بارزانی بەردەوام دەبێت".

خامنەیی: لەسەر هیچ ئاستێك گفتوگۆ لە نێوان ئێران و ئەمریكا ناكرێت

ڕابەری باڵای ئێران جەخت لەوە دەكاتەوە كە "لەسەر هیچ ئاستێك" گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكەن، "نە لە نیویۆرك، نە جگە لەوێ‌".

ناوه‌رۆكی لووتكه‌ی سێقۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا

ڕووسیا، ئێران و توركیا جه‌خت له‌ هه‌نگاوی ڕوون و كرداری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ئیدلب و ڕێخۆشكردن بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ڕووحانی دەربارەی "دوورخستنەوەی" بۆڵتن چی دەڵێت؟

2019-09-11 11:59:18